ئێران "سەدان مووشەکی بالیستیک" ڕەوانەی ڕووسیا دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران "سەدان مووشەکی بالیستیک" ڕەوانەی ڕووسیا دەکات

نمایشی مووشەکێکی بالیستی لە ئێران- ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی نێوانیاندا کە 13ـی دیسەمبەر واژو کراوە، ئێران بەم نزیکانە سەدان موشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا دەنێرێت، مووشەكەكانیش لە دژی ئۆکراینا بەكاردەهێنرێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو:ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگریی ئەوروپییەوە بڵاویکردووەتەوە، دەیان ئەفسەری سەربازیی ڕووسیا بۆ ڕاهێنان لە سەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمی موشەکی بالیستیی لە کورتمەودا لە جۆری فاتیح-360 و ئەبابیل لە ئێرانن.


زانیاریی زیاتر: سەرچاوەكانی ڕۆیتەرز ئاماژەیان بەوەشداوە، ئێران ئەو جۆرە مووشەکە بالیستیکیانە، کە لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە ئاراستە دەکرێن، بۆ ڕووسیا دەنێرێت. 


وێنە گەورەكە: لە شوباتی 2022ـەوە ڕووسیا و ئۆکراینا لە شەڕدان. ئەمریکا و ئەوروپا یارمەتیی ئۆکراینا دەدەن و بەردەوام ڕەخنەیان لە ئێران، کۆریای باکوور و چین گرتووە کە نابێت یارمەتیی ڕووسیا بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: