لە ڤەنزوێلا ئێکس قەدەغە دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە ڤەنزوێلا ئێکس قەدەغە دەکرێت

ئیلۆن مەسک، خاوەنی ئێکس و لۆگۆی کۆمپانیای ئێکس

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی ڤەنزوێلا دەستگەیشتن بە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەو وڵاتە قەدەغە دەکات و حکومەتیش دەڵێت، داخستنەکە کاتییە.

 

وێنە گەورەکە: دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ڤەنزوێلا ناکۆکی لە نێوان دەستەڵات و ئۆپۆزیسیۆن سەبارەت بە ئەنجامەکان سەریهەڵداوە. نیکۆڵاس مادۆرۆ، سەرۆکی وڵات، سەرکەوتنی خۆیی ڕاگەیاندووە و ئۆپۆزیسیۆن ناڕازییە. لەم چوارچێوەیەدا و بۆ ڕێگرتن لە زیادبوونی گرژییەکان، حکومەت ئێکسی قەدەغە کردووە.

 

زانیاریی زیاتر: حکومەت ڕایگەیاندووە ڕاگرتنەکە تەنیا بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی ڤەنزوێلا ئیلۆن مەسک، خاوەنی ئێکس، بە "هاندانی ڕق و فاشیزم" لە ڤەنزوێلا تۆمەتبار کردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ