گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت

ئاڵای ئێران - ئاڵای ئەمریکا

ئاڤا نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆكایەتی وەفدێكی دیپلۆماسی و تەكنیكی بۆ درێژەدان بە دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا بەرەو مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێدەكەوێت.

وێنە گەورەکە: پاش بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستانەکان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بڕیارە ڕۆژی شەممە گەڕی سێیەم لە شانشینی عومان بەڕێوەبچێت. هاوکات هەردوولا گەڕی یەکەم و دووەمیان بە ئەرێنی و باش وەسف کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند: بەپێی ئەو بەرنامەیەی كە لەلایەن عومان و بە ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران دانراوە، سبەی شەممە، گفتوگۆی تەكنیكی لەنێوان تیمەكانی هەردولا و هەروەها دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەنێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری تایبەتی كۆشكی سپی بەڕێوەدەچێت.

- بەرەوپێشچوون لە دانوستانەكان، بەندە بە نیشاندانی نیازپاكی، جددی بوون و واقیعبینی لەلایەن ئەمریكاوە.

- وەفدی ئێرانی بە لەبەرچاوگرتنی پێشینە و ئەزموونەكانی ڕابردوو، هەر هەنگاوێكی خۆی بە ئاگاداربوون لە ڕەفتاری لایەنی ئەمریكی دەنێت.

لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕۆژنامەی تایم ڕایگەیاند: ئەگەر دانوستانەکان نەگەنە ئەنجام خۆم دەست بە هێرشی سەربازی دەکەم، واتە ئەگەر دانوستان نەکرێت خۆم یەکەم هانگاو بۆ هێرشکردنە سەر ئیران دەنێم.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: