پڕۆژەیەکی نوێی ئاگربەست دەخرێتە بەردەم ئیسرائیل و حەماس

شەیری بکە لە:
پڕۆژەیەکی نوێی ئاگربەست دەخرێتە بەردەم ئیسرائیل و حەماس

گەڕەکێکی وێرانبووی غەززە. وێنە: جەزیرە

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا، میسر و قەتەر داوا دەکەن ئیسرائیل و حەماس دەست بکەنەوە بە دانوستانەکانیان سەبارەت بە ئاگربەست و بەردانی بارمتەکان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی هاوبەشی ئەو سێ دەوڵەتەدا هاتووە کە واشنتۆن، قاهیرە و دەوحە چوارچێوەیەکیان بۆ ڕێککەوتن ئامادە کردووە کە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا ئامادە کراوە و تەنیا پێویستی بە هەندێک وردەکاریی دیکە هەیە.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ڕۆژی 15ـی ئاب، دانوستانکارەکانی بۆ دانوستان ڕەوانە دەکاتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: هێشتا حەماس هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بە داواکارییەکە نیشان نەداوە.

شەیری بکە لە: