كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل له‌ترسی هێرشی ئێران لە ژێرزەمیندا كۆده‌بێته‌وه‌

شەیری بکە لە:
كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل له‌ترسی هێرشی ئێران لە ژێرزەمیندا كۆده‌بێته‌وه‌

کۆبوونەوەیەکی کابینەی جەنگی ئیسرائیل- وێنە: میدیای ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


لە ژێرزەمینی سەربازگەی کیریا لە تێلئەڤیڤ، كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.


وێنە گەوەكە: دوای كوشتنی ئیسماعیل هەنییە، ئێران بەنیازە هێرشی مووشەكی وەک تۆڵەسەندنەوە بكاتە سەر خاكی ئیسرائیل.


ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: ده‌سته‌ی پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند: كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل پرسی ئاگادارکردنەوەی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی لە ئه‌گه‌ری هێرشی له‌ناكاوی ئێران وحیزبوڵڵای لوبنان تاوتوێ دەكات. 


زانیاریی زیاتر: ده‌سته‌ی پەخشی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە، ئیسرائیل پێشبێنی دەکات بارەگای ئەرکانی گشتی و وەزارەتی ئاسایش لە تێلئەڤیڤی پایته‌خت ئامانجی هێرشی  ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: