بیرکردنەوەی زۆر دەبێتە هۆی و بێزاریی و توڕەیی

شەیری بکە لە:
بیرکردنەوەی زۆر دەبێتە هۆی و بێزاریی و توڕەیی

ئاڤا نیوز

 

لە توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە، بیرکردنەوەی زۆر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی فشاری دەروونی، بێزاریی و توڕەبوون.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە توێژینەوەیەکی نوێدا توێژەران داتای چوار هەزار و 670 کەسیان وەرگرتووە، کەسەکان پیشەی جیاوازیان هەبوو لەوانە؛ کارمەندی تەندروستی، سەربازیی، خوێندکاری زانکۆ و وەرزشوانان. ئەرکی جیاوازیان پێدەدرا وەک فێربوونی تەکنەلۆژیای نوێ و یاری گۆڵف. دواتر توێژەران ئەنجامی جیاوازیان لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی زۆر بیرکردنەوە دەستکەوت.

 

چی ڕوویدا: توێژەران بۆیان دەرکەوت بەهۆی زۆر بیرکردنەوەوە بەشداربووانی توێژینەوەکە بە بەردەوامی هەستیان بە گرژی ماسولکەکان، ناڕەحەتی، تووڕەبوون و بێزاریی کردووە.

 

ئەمەش بزانە: ئەو داتایانەی لە توێژینەوەکەدا کاریان لەسەرکراوە 29 وڵاتی جیاواز وەرگیراون.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ