
چاندنی برنج
ئاڤا نیوز
جۆرێکی نوێی برنج کە لەلایەن زانایان لە فلیپین پەرەی پێدراوە، ڕەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ چارەسەری جۆری دووەمی تووشبووانی شەکرە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “DiabetesCo” توێژەران پێیانوایە ئەم جۆرە برنجە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم، بەتایبەتی لە ئاسیا کە برنج بە پێکهاتەیەکی خۆراکی سەرەکی دادەنرێت.
زانیاریی زیاتر: برنجی سپی ڕێژەی گلایسیمیکی بەرزە کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، بەڵام ئەم جۆرە نوێیەی برنج کە بڕیارە بەرهەمبهێرێت و هێشتا هیچ زانیارییەکی لەبارەوە ئاشکرا نەکراوە، تایبەتمەند دەبێت بە کەمبوونەوەی ڕێژەی گلایسیمیک و بەرزبوونەوەی ڕێژەی پرۆتین لە خوێندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم 90%ی تووشبووانی نەخۆشییەکە پێکدەهێنێت، بەزۆری کاتێک مرۆڤ تووشی دەبێت کە جەستە بە ڕادەی پێویست ئەنسۆلین بەرهەم ناهێنێت یان بەرگری لێدەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گلوکۆزی خوێن.
ئەمەش بزانە: ئێستا زیاتر لە 537 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشبووی نەخۆشی شەکرەن و پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە تا ساڵی 2045 بۆ 783 ملیۆن کەس بەرزببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پێنج کەس بەهۆی ڕووداوەکانی یاریی دهۆک و زاخۆ دەستگیرکران
- بیروڕا
- 48 خولەک لەمەوپێش
کۆڕەوی ملیۆنی؛ کارەساتێکی مرۆیی و وەرچەرخانێکی مێژوویی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار