قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق
ئاڤا نیوز
عێراق بە مافی خۆی دەزانێت بەرگری لەخۆی بکات و بە تووندی وەڵامی هەر هێرش و پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکەکەی بداتەوە، قاسم ئەعرەجی، سەرەڕای ئەوە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییە، دەڵێت: هیچ نیازێکیان نییە بچنە ناو شەڕێکەوە کە ڕەنگە لێکەوتەی ترسناکی هەبێت.
وێنە گەوەرکە: مەترسیی ئەوە هەیە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە دوای فەلەستین و لوبنان پریشکەکەی عێراقیش بگرێتەوە، ئەمەش دوای هێرشەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بۆ سەر ئیسرائیل و کوژرانی دوو سەربازی ئیسرائیلی و برینداربوونی 23ی دیکە دێت.
لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، ڕایگەیاند: عێراق مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بکات و بە تووندی وەڵامی هەر هێرش و پێشێلکردنێکی سەروەرییەکەی بداتەوە، ئەم بڕیارەش تەنیا لە ئەستۆی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە، کە کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان لە عێراق و ناوچەکە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لەبارەی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق و ڕاگەیاندنی شەڕ دژی ئیسرائیل و تێوەگلانی عێراق لەو گرژیانە، ئەعرەجی دەڵێت: بڕیاردان لە شەڕ و ئاشتی تەنیا لە دەسەڵاتی حکومەتی عێراقە و عێراقیش هیچ نیازێکی نییە بچێتە ناو شەڕێکەوە کە ڕەنگە لێکەوتەی ترسناکی هەبێت".
لەلایەکی دیکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا هۆشداری لە پەرەسەندنی گرژییەکان دەدات و دەڵێت: "لە لێواری دۆخێکی مەترسیدارداین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق ژمارەیەک کێڵگەی ڕووەکی ماددەی هۆشبەر لەنێو دەبرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تایلۆر سویفت ڕۆژانە خواردن بۆ 900 کەمدەرامەت دابین دەکات
5 تشرینی یەکەم
چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئاڤا ڕیکۆردی میدیای کوردی شکاند
5 تشرینی یەکەم
فەرهاد پیرباڵ بۆ یەکەمجار دوای خۆکاندیدکردنی لە ئاڤا دەردەکەوێت
3 تشرینی یەکەم
لەدایکبوونی دووانەیەک لەسەر ئاستی جیهان دەنگ دەداتەوە
3 تشرینی یەکەم
جۆرێکی نوێی برنج بۆ چارەسەری شەکرە بەرهەم دەهێنرێت
3 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی حکومەت: هەموو هەوڵێک دەدەین عێراق لە گۆڕەپانی شەڕ دووربخەینەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق ژمارەیەک کێڵگەی ڕووەکی ماددەی هۆشبەر لەنێو دەبرێن
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سێ بارهەڵگری عێراقی لە سووریا بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سوودانییەوە بۆ جۆ بایدن: لە دۆخێکی مەترسیدارداین
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بۆ ئاڤا نیوز: گەشتە ئاسمانییەکان سنووردار نەکراون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فڕۆکەخانەی بەغدا هێزێکی زۆر بڵاوەی پێدەکرێت