ئیسرائیل: هەموو بژاردەکان بۆ تۆڵۆسەندنەوە لە ئێران لەسەر مێزن

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: هەموو بژاردەکان بۆ تۆڵۆسەندنەوە لە ئێران لەسەر مێزن

مووشەکەکانی ئیسرائیل و ئێران - العربیة

ئاڤا نیوز

 

ئیسرائیل بە هەماهەنگی ئەمریکا ئامادەکاری بۆ هێرش کردنە سەر ئێران دەکات، بەڵام هێرشەکە بە تەواوەتی لەلایەن ئیسرائیلەوە جێبەجێ دەکرێت و خۆی بڕیار دەدات کە چۆن ئەنجامی بدات. 

 

وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو ئێران لە هێرشێکی مووشەکیدا نزیکەی 200 مووشەکی بالیستی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و چاوەڕێ دەکرێت ئیسرائیلیش وەڵامی هەبێت. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن، ئیسرائیل تواناییەکی باشی هەیە لە پێکاندنی ئامانجە دوور و نزیکەکان، ئەوەمان پێشان داوە، وەڵامێکی گونجاومان بۆ ئێران دەبێت". 

 

زانیاریی زیاتر: سەرەڕای گوتەکانی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئەمریکا دووپاتی کردووە کە ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: