
لەدایکبوونی دووانە
ئاڤا نیوز
ژنێک لە چین خاوەنی دوو منداڵدانە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی باکووری ڕۆژئاوای چین بۆ یەکەمجار دووانەیەکی بووە، هەر یەکێکیان لە منداڵدانێکەوە بووە، ئەمەش لەسەر ئاستی جیهان دەنگدانەوەی لێکەوتووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی هەواڵێکی تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی، نەخۆشخانەی گەلی شیان لە پارێزگای شانشی وڵاتی چین ڕایگەیاندووە، مانگی ڕابردوو ژنێک کوڕ و کچێکی دووانەی بووە کە هەر یەکێکیان لە منداڵدانێکی جیاوازدا بووە، ئەمەش حاڵەتێکە پێیدەگوترێت دوو ڕەحم، لە هەر دوو هەزار ژنێک حاڵەتێکی لەم شێوەیە ڕوودەدات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: نەخۆشخانەکە ڕایگەیاندووە، "زۆر دەگمەنە دووگیانی دووانە بەشێوەیەکی سروشتی لە دوو منداڵدانی جیاواز لە کەسێک ڕووبدات، هاوکات دەگمەنە دووگیانییەکە تا کۆتایی دووگیانی لە کەسەکەدا بەردەوام بێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ژنە بۆ گەیشتن بە خەونی دایکایەتی ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە، بەو پێیەی نەخۆشخانەکە ئاشکرای کردووە لە دووگیانی پێشوویدا منداڵەکەی لەبارچووە، بەڵام لە مانگی یەکی ئەمساڵدا دووبارە دووگیان بووەتەوە، لەکاتی پشکنینی پزیشکیدا بۆی دەرکەوتووە کە دوو منداڵی دەبێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: چیڕۆکی لەدایکبوونی ئەم دووانەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتی چین و میدیا جیهانییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 50 ملیۆن بینەری هەبووە، هەمووان پەیامی خۆشەویستی و پیرۆزباییان بۆی ناردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار