ئێران دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئێران دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان دەکاتەوە

ئاڤانیوز

 

دوای دوو کاتژمێر لە وەستاندنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان، دوای دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی ئاسمانیی، دامەزراوەی فڕۆکەوانیی ئێران بە پلەبەندی دەستی بە گەشتە ئاسمانییەکان کردووە.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئاڵۆزییەکان و ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە، دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران بڕیاری دا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە کاتژمێر 9:00ی ئەمشەوەوە تاوەکو کاتژمێر 6:00ی بەیانی سبەی دووشەممە ڕابگرێت، بەڵام دوای دوو کاتژمێر گەشتەکان ئاسایی بکاتەوە.
 
لێدوانی فەرمی: جەعفەر یەزەرلو، گوتەبێژی دامەزراوەی فڕۆکەوانی مەدەنیی ئێران بە ئاژانسی میهری ڕایگەیاندووە: دوای دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی ئاسمانیی، بڕیارمان دا گەشتە ئاسمانییەکان بە شێوەی پلەبەندی ئاسایی بکەینەوە".
 
باکگراوند: سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی 1-10-2024، بە نزیکەی 200 مووشەک لە تۆڵەی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، ئەمەش بووە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسرائیل لەوکاتەوە بەردەوام هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات، بەتایبەت ئەمشەو کە ساڵیادی هەڵگیرسانی شەڕی غەززەیە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: