چیرۆکی خۆپێشاندانەکانی بەریتانیا

شەیری بکە لە:
بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکانی بەریتانیا

بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکانی بەریتانیا

ئاڤا نیوز

 

خۆپێشاندانی فراوانی ڕاستڕەوەکان لە دژی کۆچبەران و موسوڵمانان لە دەیان شاری بەریتانیا دەستیپێکردووە، خۆپێشاندەران لە چەند شوێنێک هێرشیان کردووەتە سەر ئەو هۆتێلانەی کە بۆ مانەوەی کۆچبەران سوودیان لێوەردەگیرێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 150 کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە، 29-07-2024، کەسێکی 17 ساڵ بە چەقۆ هێرشی کردە سەر فێرگەیەی سەما و یۆگای منداڵان لە شارۆچکەی ساوسپۆرت لە باکووری شاری لیڤەرپووڵ. بەهۆی هێرشەکەوە دوو منداڵی 6 و 7 ساڵان گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، کە دواتر منداڵێکی دیکەی 9 ساڵان لە بریندارەکان گیانی لەدەست دا.

 

زانیاریی زیاتر: لە دوای ئەم ڕووداوە، خۆپێشاندانی ڕاستڕەوەکان بە هێرشکردنە سەر مزگەوتەکان دەستیپێکرد، چونکە وا بڵاو بوویەوە کە هێرشکارەکە موسوڵمانە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو دانیشتووی گوندێکە بە ناوی بانکس لە نزیک ساوسپۆرت لە ئینگلاند و لە کاردیف لە وێڵز گەورە بووە، خێزانەکەشی لە ڕوانداوە کۆچیان بۆ بەریتانیا کردووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی دووشەممە، 05-08-2024، حکومەتی بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کۆبوونەوەی فراوانی خێرا، تایبەت بەم بابەتە ئەنجام دەدات. ستارمەر پێشتر بەڵێنی دابوو ڕاستڕەوەکان پەشیمان بکاتەوە.

شەیری بکە لە: