
دەیڤید بارنێو، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل- مۆساد. وێنە؛ تێلێگراف
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل - مۆساد، لە ڕێگەی بە کرێگرتنی چەند کەسێک لە ناو سوپای پاسدارانی ئێران، پلانی کوشتنی هەنیەی جێبەجێ کردووە.
وێنە گەورەکە: بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی، ئیسرائیل پلانی هەبووە لە کاتی بەڕێوەچوونی پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس بکوژێت، بەڵام لەبەر قەرەباڵغی و بەرزیی ئەگەری سەرنەکەوتنی پلانەکە ئەو کات نایکوژێت و پلانەکەی دەگۆڕێت.
زانیاریی زیاتر: سێ بۆمبی چێنراو لە سێ ژووری میوانخانەکەی ئێراندا دەچێنرێن و دواتر لە ڕێگەی کۆنترۆڵەوە دەتەقێنرێنەوە. بە گوێرەی گرتەی کامێراکانی چاودێری، بەکرێگیراوەکان بە هێواشی دەچنە ژوورەکانەوە و بۆمبەکان دادەنێنەوە و دواتر ئێران بەجێدەهێڵن، بەڵام هێشتا لە ناو ئێراندا چەند کەسێکی دیکەیان ماون کە کاریان بۆ بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکان بە تێلێگرافیان گوتووە، بەکرێگیراوەکان ئەندامی 'یەکەی پاراستنی ئەنسار مەهدی' بوون کە یەکەیەکی بەرپرسە لە پاراستنی بەرپرسانی باڵای ئێران.
لەلایەکی دیکەوە: ئێران دەیان کەسی بە تۆمەتی تێوەگلان لە کوشتنی هەنیە دەستگیر کردووە.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی سەرچاوەکان لە دوای ڕووداوەکە ڕێبەری باڵای ئێران چەند جارێک داوای لە فەرماندە باڵاکانی ئێران کردووە وەڵامی ئەوەی پێبدەنەوە کە ئەوە چۆن ڕوویداوە و بۆ پێشێلی ئەمنی کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا کەم دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ئەمریکادا بۆ سەر یەمەن 38 کەس کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەیەوێت لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا ڕۆڵی هەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا دوادەخرێت