حیزبوڵڵا شوێنی سەرکردەکانی لە بەیروت دەگۆڕێت

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا شوێنی سەرکردەکانی لە بەیروت دەگۆڕێت

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵای لوبنان. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

حیزبوڵڵای لوبنان بەهۆی هەستکردنی بە مەترسییەکانی بەئامانجکردنی لەلایەن ئیسرائیلەوە، شوێنی سەرکردە و کەرستە سەربازییەکانی دەگۆڕێت.

 

وێنە گەورەکە: لە دوای کوژرانی فواد شوکر، فەرماندەی دیاری حیزبوڵڵا لە بەیروت و ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران، ئێران و هێزە هاوپەیمانە هەرێمییەکانی بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیان لە ئیسرائیل داوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە: "حزبوڵڵای لوبنانی شوێنی مانەوەی ئێستای سەرکردەکانی لە بەیروت چۆڵ دەکات و شوێنەکانیان دەگۆڕێت".

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی بڵاوکراوەی میدیا عەرەبییەکان، حیزبوڵڵا شوێنی هەڵگرتن و کۆگەی چەک و تەقەمەنییەکانیشی لە بەیروت دەگۆڕێت و پێداویستییە لۆجستییەکانی دەگوازێتەوە بۆ شوێنی دیکە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل هۆشداری داوە لەوەی لە هێرشکردنە سەری بێدەنگ نابێت و وەڵامی تووندی دەبێت.

شەیری بکە لە: