بە نێوەندگیریی تورکیا، ڕووسیا و ڕۆژئاوا دیلەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن

شەیری بکە لە:
بە نێوەندگیریی تورکیا، ڕووسیا و ڕۆژئاوا دیلەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن

دوو لە دیلەکان - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ڕووسیا بە نێوەندگریی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، لەگەڵ ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی ڕۆژئاوایی چەند دیلێکی نێوانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن. 


وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، 26 دیل، کە دووانیان منداڵن، لە لایەن ئەمریکا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، سلۆڤینیا، نەرویج، بێلا ڕووس و ڕووسیاوە ئازاد کراون. 


زانیاریی زیاتر: لە ناو ئەوانەدا کە ڕووسیا ئازادی کردوون ئیڤان گێرشکۆڤیچ-ی ڕۆژنامەنووس و پاوڵ وێلان-ی سەربازی پێشووی ئەمریکا هەن. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای شەڕی ساردەوە، ئەمە گەورەترین ئاڵوگۆڕی دیلە کە لە نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوادا ئەنجام درابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ