لە فەڕەنسا هێرش كرایە سەر چەند شەمەندەفەرێک

شەیری بکە لە:
لە فەڕەنسا هێرش كرایە سەر چەند شەمەندەفەرێک

یەکێک لە وێستگەکانی شەمەندەفەر لە پاریس- وێنە: فرانس پرێس

ئاڤا نیوز


لەگەڵ کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان لە پاریس، بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی ئۆڵۆمپیاد هێرشکرایە سەر چەند شەمەندەفەرێک و سووتێنران.


وێنە گەورەکە: پەیتا پەیتا لە سەرتاسەری جیهانەوە سەرکردەکان ڕوویان کردە پاریس بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی ئۆڵۆمپیاد، هەرچەندە ڕێوشوێنی ئەمنیی تووند گیرایە بەر، بەڵام هێرش کرایە سەر چەندین شەمەندەفەر و بەهۆیەوە هاتووچۆی هەزاران کەس ڕاگیران.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی فەڕەنسا ڕایگەیاند:" لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و چەندین کەس دەستگیرکراون".


زانیاریی زیاتر: پۆلیس تا ئێستا هیچ سەرەداوێکی لەسەر ڕووداوەکە دەستنەکەوتوو.


ئەمەش بزانە: لەسەرتاسەری جیهانەوە 15 ملیۆن هاووڵاتی سەردانی فەڕەنسایان کردووە بۆ سەیرکردنی یارییەکان.


باکگراوند: 33هەمین ئۆڵۆمپیادی پاریس لە 26-7-2024 لە پاریس دەستپێدەکات و 11 هەزار یاریزان  بەشداری لە 30 جۆر یاری جیاواز دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: