عێراق

هەفتەی داهاتوو سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر پرسی دانانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە

بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە 09-01-2024، سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی یەکلانەبوونەوەی سوننەکان لەنێوخۆیاندا بۆ دیاریکردنی بەربژێرێک بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەکە دواخرا.