تەندروستیی عێراق: لە چلەدا هیچ نەخۆشییەکی گوازراوە تۆمارنەکراوە

شەیری بکە لە:
تیمەکانی تەندروستی لەنێو زیارەتکاران

تیمەکانی تەندروستی لەنێو زیارەتکاران

ئاڤا نیوز 

 

وەزیری تەندروستیی عێراق ئاشکرای دەکات بەدرێژایی ماوەی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمامی حوسێن، ڕێکاری تەندروستی پێویست گیراوەتەبەر و لەو ماوەیەشدا هیچ نەخۆشییەکی گوازراوە تۆمارنەکراوە.

 

وێنە گەورەکە: بەبۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ملیۆنان زیارەتکاری شیعەمەزهەبی عێراقی و بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن دەکەن لە شاری کەربەلا، ئەوەش بە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکان لە مەزهەبی شیعە دادەنرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: نزیکەی مانگێکە وەزارەتی تەندروستی تیمی گەڕۆکی لەسەر ڕێگە سەرەکییەکانی نێوان پارێزگاکان بۆ کەربەلا بڵاوکردووەتەوە، لەو ماوەیەشدا دامەزراوە تەندروستییەکان پێشوازییان لە ملیۆنان زیارەتکار کردووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: "لەو ماوەیەدا ئێمە وەک وەزارەتی تەندروستی هیچ نەخۆشییەکی گوازراوەمان لەناو زیارەتکاراندا تۆمارنەکردووە". ساڵح حەسناوی وا دەڵێت.

شەیری بکە لە: