عێراق نۆ هەزار ژن و منداڵی خێزانەکانی داعش دەگەڕێنێتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق نۆ هەزار ژن و منداڵی خێزانەکانی داعش دەگەڕێنێتەوە

دیمەنێک لە کەمپی هۆل، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاشکرای دەکات، تائێستا 45%ـی ژن و منداڵانی خێزانەکانی داعش کە بەڕەچەڵەک عێراقین گەڕێنراونەتەوە.


وێنە گەورەکە: کەمپی هۆل گەورەترین کەمی ژن و منداڵی خێزانەکانی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان و نزیکەی 50 هەزار ژن و منداڵی لە دەیان ڕەگەزنامەی وڵاتانی جیهان تێدا ڕاگیراوە، لەو ژمارەیەش ئەوانەی بە ڕەگەز عێراقین ژمارەیان دەگاتە 20 هەزار کەس.

لێدوانی فەرمی: سەعید جیباشی، ڕاوێژکاری کاروباری ستراتیژی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، بە ئاژانسی فەرمی عێراقی (واع)ـی ڕاگەیاندووە، لەکۆی 20 هەزار ژن و منداڵی خێزانەکانی داعش کە بە ڕەگەز عێراقین، تائێستا نۆ هەزار کەسیان بۆ وڵات گەڕێنراونەتەوە و خراونەتە خولی دووبارە شیاندنەوە کە ئەویش 90 ڕۆژ دەخایەنێت، 11 هەزار ژن و منداڵیش ماون.

بۆچی گرنگە: لەکۆی دوو هەزار و 448 خێزانی چەکدارانی داعش، تائێستا هەزار و 940 خێزانیان خولی دووبارە شیاندنەوەیان تەواوکردووە و بۆ ناو کۆمەڵگا گەڕێنراونەتەوە، ئەوانەشی هیچ بەڵگەنامەیەکی ڕەسمییان نییە، لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە پشتڕاستکردنەوە بۆ ناسنامەکانیان دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: