لە شەش پارێزگای دیکە پشوو ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
زیارەتکارانی شیعە دوای بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حوسێن دەگەڕێنەوە

زیارەتکارانی شیعە دوای بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حوسێن دەگەڕێنەوە

ئاڤا نیوز

 

لە بەغدا و پێنج پارێزگای دیکەی عێراق بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی گەڕانەوەی زیارەتکاران، سبەی دووشەممە وەک پێشوو ڕاگەیێنرا.

 

وێنە گەورەکە: بەبۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، ئەمڕۆ زیاتر لە 21 ملیۆن زیارەتکاری شیعەمەزهەبی عێراقی و بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێنیان کرد لە شاری کەربەلا، ئەوەش بە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی مەزهەبی شیعە دادەنرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، میسان، دیوانیە، زیقار و موسەننا لە ڕاگەیێنراوی جیادا ڕایانگەیاند: سبەی لە هەموو فەرمانگە حکومییەکاندا پشوو دەبێت و پڕۆسەی گەڕانەوەی پێچەوانەی زیارەتکاران لە کەربەلاوە بەردەوام دەبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆش لەسەر بڕیاری ئەمینداریەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ یادی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان پشوو بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: