گرافیک: ئاڤا نیوز
عێراقییەکان نایانەوێت لەناکاو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەکەکە بگۆڕن بۆ پەیوەندییەکی "دووژمنانە". ئەوان پێیان وایە "کاتێک تورکیا کێشەی کوردی خۆی چارەسەر بکات، پەکەکەش چارەسەر دەبێت". ئاشکرایە ئەردۆغان ئامادەکاریی سەربازی و دەروونی بۆ شەڕێکی گەورە دەکات. ئایا دوای ئەوە دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکە بباتە شوێنێکی تر یان نا؟ ئەمە پرسیارێکی ملیۆن دۆلارییە.
سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای 13 ساڵ بۆ عێراق، بە ئامانجی گەورەکرنی بەرەی دژ بە پەکەکە و هاوبەشیپێکردنی عێراقە لە شەڕەکەدا. حکومەتی عێراق هەڵوێستی دژی ململانێکان گرتەبەر، باسی لە پێدانی پێگەی پەنابەریی سیاسی بە ئەندامانی پەکەکە کرد. ئەمەش جیاوزییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە پشتراست دەکاتەوە، بەڵام ئەردۆغان جەخت لەوە دەکاتەوە کە دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان سەردەمێکی نوێ دروست دەبێت، ئایا بە ڕاستی دروست دەبێت یاخود نا، بەڵام بۆ ئێستا ڕەشەباکە بەهێزە.
ڕەزامەندبوونی عێراق لە درێژکردنەوەی سنووری پارێزراو تورکیا بە قووڵی 30 کیلۆمەتر لە خاکەکەی، لەبەرامبەر سێ کارتدا بوو کە دراوە بە ئەردۆغان.
یەکەم: تامەزرۆیی عێراقییەکان بۆ چارەسەری پرسی ئاو
عێراق کە پێشبینی دەکات لە چرکەیەکدا 400 مەتر سێجا ئاو لە دیجلە و 500 مەتر سێجا ئاو لە فوراتەوە بەربدرێت، لە ئەنقەرە نزیک بووەتەوە. بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە سیستەمی ئاودێری نوێ دەکرێتەوە بە سندوقێک کە لە داهاتی نەوتەوە یەکگرتووەکان دادەمەزرێت و بەمەش کەناڵی ئاوە کراوەکان دەگۆڕدرێن بۆ کەناڵی داخراو و پڕۆژەی هاوبەش بۆ دروستکردنی بەنداو دادەنرێن، بەڵام کێشەکە هێشتا چارەسەر نابێت و دۆسیەی ئاو بە ئاسانی داناخرێت.
دووەم: بەهیوابوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان
پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کە لە کەنداوەوە دەست پێ دەکات و دەگاتە ئەوروپا، لە نێوان عێراق و تورکیا و قەتەر و ئیمارات واژۆ کرا. و خشتەیەکی قۆناخبەندی (تا ساڵی 2028 و 2033 و 2050) بۆ دروستکردنی ئەو هێڵە دانراوە کە هاوتەریب هێڵی وزە و ڕێگەوبان و ئاسن دەبێت. ئەم پڕۆژەیە کە بڕیارە لە ئۆڤاکۆوە تێپەڕێت، خابوور و هەرێمی کوردستان دەباتە دەرەوەی دەستکەوت و سترتیژییەکە.
سەردانی ئەردۆغان بۆ هەولێر، هێڵی بە ژێر پەیوەندیی کوردستان و تورکیادا کێشا، ئەردۆغان بە بینینی ئاڵای تورکیا لە هەولێر دڵخۆش بوو و کوردستان هیوای وەڵامدانەوەی هەیە. ئەو سەردانەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێی دڵخۆش بوو، پەیوەندییە خراپەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تورکیای باشتر نەکرد کە هۆکارەکەی نزیکیی سلێمانییە لە پەکەکە.
یەکێتی داوای لە سوودانی کرد چارەی داخرانی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بکات، بەڵام بێ ئەنجام بوو. بۆیە قوباد تاڵەبانی لە هەولێر ئەمەی بە ئەردۆغان وت وەک ئەوەی بڵێت: ببوورە بۆ کەموکوڕییەکان براکەم، کەچی ئەردۆغان ڕووی نەدیێ
سێیەم: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت
سەبارەت بە نەوت، هەرچەندە دانووستان لەسەر قەرەبووی ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلار لە دادگای ناوبژیوانی پاریس و بەشی دووەمی دۆسیەکە بەردەوامە، بەڵام ئەنقەرە دەڵێت هەناردەکردنەوە دەست پێ دەکاتەوە. بەمەش کاتی ئەوە هاتووە قوفڵی نێوان بەغدا و هەولێر بکرێتەوە. کۆمپانیا نەوتییەکان پێویستیان بەوەیە ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ کوردستان کردوویانە لەبیری بکەن و تەوقە لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی بکەن.
ڕێککەوتنی شەڕ دژی پەکەکە
لەم بابەتە بەغدا یاوەری هەوڵەکانی ئەردۆغان نییە بۆ فراوانکردنی بنکە سەربازییەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی لە باکوور. ململانێ و شەڕ و ئاڵۆزی بژاردەی بەغدا نین،. سوپای عێراق وەک ئەردۆغان دەیەوێت لە باکووری عێراق بە ناوی پاسەوانی سنوور جێگیر بێت، بۆیە پێداگری لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ کۆنترۆڵکردنی شەنگال و لابردنی هێزەکانی سەر بە پەکەکە کرایەوە.
ڕەنگە ئەرکی ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای تورکیا و عێراق و هێزی پێشمەرگە، لە پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان تێپەڕ نەبێت.
هەرچەندە بۆ ئارامکردنەوەی ئەنقەرە، گوترا: "ناتوانین ڕێگە بدەین لە خاکی عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک" و جەخت لەوە کرایەوە "ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق پەکەکەی وەک ڕێکخراوی قەدەغەکراو ناساندووە" و پێشوازیشیان لێکرا، بەڵام ئەمانە لە پراکتیکدا هیچ گۆڕانکارییەکی جددی دروست ناکەن و عێراقییەکان نایانەوێت لەگەڵ پەکەکە ببنە دوژمن.
ئەوان پێیان وایە "کاتێک تورکیا کێشەی کوردی خۆی چارەسەر بکات، پەکەکەش چارەسەر دەبێت" و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاک دەبینن.
عێراق سێ سیناریۆی سیاسی لەبەر دەمە:
یەکەم: سەیرکردنی پەکەکە وەک بزووتنەوەیەکی سیاسی
دووەم: ماڵئاواییکردن لە چەک و کەمپنشینکردنی پەکەکە وەک کەمپی مەخمور
سێیەم: پێدانی پەنابەریەتی بە ئەندامانی پەکەکە
نووسەر: فەهیم تاشتەکین، شارەزا لە دۆسیەی کورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
وەرگێڕان: ڕۆشنا شەمسەدین - ئاڤا نیوز
نوێترین بیروڕا
خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان و قۆناغی هەستیاری ناوچەکە
2 کانوونی یەکەم
چۆن کۆنترۆڵکردنی حەلەب هاوکێشەکانی هەڵگەڕاندەوە؟
1 کانوونی یەکەم
ئازادیی میدیا و بەرپرسیارێتییەکانی
29 تشرینی دووەم
دەوڵەتێکی قووڵ لە عێراق دژی دەوڵەتی ترەمپ لە ساڵی 2025 دا
27 تشرینی دووەم
هەنگاوی داهاتووی پرۆسەی دەوڵەتسازی لە كوردستان
27 تشرینی دووەم
مانیفێستۆی ئەخلاقیانەی سەرۆک بارزانی، نەخێری بوێرانە بۆ لادانە ڕەوشتییەکان
24 تشرینی دووەم
ئەرکێکی مێژوویی و چارەنوسساز لەسەر شانی سەرکردایەتیی کورد
24 تشرینی دووەم
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
23 تشرینی دووەم
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
21 تشرینی دووەم
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
20 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 2 کانوونی یەکەم
خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان و قۆناغی هەستیاری ناوچەکە
- بیروڕا
- 1 کانوونی یەکەم
چۆن کۆنترۆڵکردنی حەلەب هاوکێشەکانی هەڵگەڕاندەوە؟
- بیروڕا
- 29 تشرینی دووەم
ئازادیی میدیا و بەرپرسیارێتییەکانی
- بیروڕا
- 27 تشرینی دووەم
دەوڵەتێکی قووڵ لە عێراق دژی دەوڵەتی ترەمپ لە ساڵی 2025 دا
- بیروڕا
- 27 تشرینی دووەم
هەنگاوی داهاتووی پرۆسەی دەوڵەتسازی لە كوردستان