گرافیک: پەیڕەو سەلاح
لە ڕێگەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تانک و زرێپۆش و هەزاران چەکدار، حەلەب کە دووەم گەورەترین شاری سوریایە لە ماوەی دوو ڕۆژدا کەوت، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی چل شارۆچکە و بڕینی ڕێگا خێراکان و داگیرکردنی فڕۆکەخانە و ناوەندە حکومییەکان و تاڵانکردنی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی. ناوچەکە شەڕی غەززە و لوبنانی لەبیر کرد و بە شەڕێکی نوێی سەرقاڵ کرد.
کاردانەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لە مەترسییەکەی کەم نەکردەوە، چونکە عێراق حاڵەتی ئامادەباشی ڕاگەیاند، ئێران ئیدانەی بە ئامانجکردنی هێزەکانی لە ناو سووریا کرد، ئیدارەی بایدن لە واشنتۆنەوە سەرسوڕمانی خۆی ڕایگەیاند، ڕووسیاش بەشداری سەربازی خۆی لە بۆردومانکردنی پێگەکانی چەکدارەکان ڕاگەیاند.
گرنگترین یاریزانەکانی "قەیرانی حەلەب" دیمەشق و ئەنقەرەن، کە تا ئێستا هەنگاویان نەناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بارودۆخە نائاساییە بۆ ئەوەی لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچێت. ئەنقەرە کە تۆمەتبارە بەوەی دەستی لەو شتانە هەیە کە ڕوودەدەن، بە ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنتی عەرەبی ڕاگەیاند: "ئێمە دەستمان لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە نییە کە لە حەلەب ڕوودەدات، پێشتر داوامان لە حکومەتی بەشار ئەسەد کردووە لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی تێیدا گەڕانەوەی سەلامەت و دڵخوازانەی ملیۆنەها برا سوورییەکانمان گەرەنتی بکات، هاوکاری یەکرتر بین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕێگەگرتن لە کۆنتڕۆڵکردنی داهاتووی سوریا لەلایەن قەوارە جوداخوازەکانەوە."
بارودۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، بەهۆی لێشاوی زۆری گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکانی شەڕ لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا و جێگیرکردنەوەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە باشووری حەلەب و کۆبوونەوەی هێزەکانی عێراق لەسەر سنوور. ئەوەی جێی سەرنجە، هەڕەشەی تێوەگلانی هێزەکانی "حەشدی شەعبی"یە بە بیانووی بەرگریکردن لە عێراق، لە نێوان زیادەڕەوی و زیادەڕەویکردن لە مەترسییەکان. هەرچەندە حەلەب 470 کیلۆمەتر لە ناوچەی ئەلبوکەمالی سنووری عێراقەوە دوورە.
ئەگەر بێت و عێراق "حەشدی شەعبی" بنێرێت، ئەوا بەرەیەکی نوێ دەکاتەوە. ڕەنگە ئیسرائیل ئەمە وەک هەوڵێک بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان و هەڕەشەکانی حیزبوڵڵا ببینێت. ئەمەش دەبێتە یەکەمجار کە عێراق هێز بۆ دەرەوەی خاکەکەی بۆ شەڕکردن بنێرێت لەو کاتەوەی کە ڕژێمی سەدام حوسێن کۆتاییهاتووە، کە هەوڵی دەدا ببێتە هێزێکی ناوچەیی بۆ گۆڕانکاری.
ئەمەش دەرگای بەڕووی تیۆرییەکانی پیلانگێڕیدا کردەوە بۆ ڕوونکردنەوەی دۆخی نهێنی و ڕووداوە خێراترەکانی. چۆن "دەستەی تەحریر شام" (پێشتر بە جەبهە نوسرە ناسرابوو) توانی بەو خێراییە و لە ماوەی نزیکەی دوو ڕۆژدا ناوچەیەکی فراوان لە ئیدلب و حەلەب کۆنتڕۆڵ بکات کە هێزەکانی حکومەتی سوریا و ئێران تێیدا باڵادەست بوون؟ دۆخەکە زۆر بەوە دەچێت کە لە مانگی حوزەیرانی 2014دا ڕوویدا، ئەویش کەوتنی موسڵ بوو کە دووەم گەورەترین شاری عێراقە. ئەوکات نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمەتبار کرا بەوەی کە کەمتەرخەم بووە و ڕێگەی بە داعش داوە داگیری بکات.
تیۆرەکەی دیکە تورکیا تۆمەتبار دەکات پاش ئەوەی نەیتوانی دانوستان لەگەڵ دیمەشق بکات، بەوە تۆمەتباری دەکا پەنا بردووەتە بەر جوڵاندنی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکانی ژێر هەژموونی خۆی بۆ ئەوەی حەلەب و ئیدلب کۆنترۆڵ بکەن. تیۆری سێیەمیش، ئێران و "حیزبوڵڵا" دەیانەوێت بوونی خۆیان لە دوای شەڕی لوبنان لە سوریا بپارێزن.
ئەگەر خەمڵاندن و پاڵنەرەکان بەلاوە بنێین و جەخت لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکە بکەینەوە، گەڕانەوە بۆ دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی سوچی شەش ساڵ لەمەوبەر گرنگە بۆ گەیشتن بە چارەسەر. بنەمای یەکەم چەسپاندنی سەروەری و سەربەخۆیی سوریایە، واتە دەبێت هەموو هێزە بیانییەکان دەربچن. کە ئێستا هێزەکانی ئێران، تورکیا، ئەمریکا و چەندین ڕێکخراوی تووندڕۆ لە نەتەوەی جیاواز لە وڵاتەکە هەن.
بنەمای دووەم، ملیۆنان کۆچبەر و ئاوارە جا لە تورکیا بن یان لوبنان و ئوردن، کە دۆخی نالەبارییان سووتەمەنی گرژییەکانە، ئێوارەی دوێنێ لەگەڵ هەواڵی کەوتنی حەلب و ئیدلب دەیان هەزارییان دوای ساڵانێک لە ئاوارەیی بۆ سەر ماڵەکانیان گەڕانەوە.
بەبێ کۆدەنگی وڵاتانی پەیوەندیدار، گرووپە چەکدارە تووندڕەۆکان بە چالاکی دەمێننەوە، ئەمە ئەو واتایە دەگەیێنێت کە هێزە بیانییەکانیش ناچنە دەرەوە. تورکیا داوای ڕاگرتنی چالاکی جوداخوازانی کورد لە باکووری سوریا دەکات و وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی خۆیانی دەبینێت. ئەمریکیەکانیش هێزەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی فورات ناکشێننەوە بەهۆی بوونی ڕێکخراوە مەترسیدارەکانی وەک "داعش". دەسەڵاتدارانی سووریاش لە بەرامبەر بوونی ئەو گرووپانەی ئاماژەمان بۆ کردن کە لەسەر 30٪ی خاکی سووریا دەژین، میوانداری ملیشیا ئێرانییەکان و حیزبوڵڵای کردووە.
ڕووبەری شانشینی گرووپە چەکدارەکان بە کۆنتڕۆڵکردنی هەردوو پارێزگای حەلەب و ئیدلب فراوانتر بووە، ئەگەر ڕووبەڕووبوونەوەکانیش بەردەوام بن، ڕەنگە ڕووبەری ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپەکان هەروا درێژببێتەوە و بەوەش دۆخەکە بۆ سنووری ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە، کە ئەوکاتە گرووپەکان کۆنتڕۆڵی نزیکەی 60% ڕووبەری خاکی وڵاتەکەیان کردبوو.
عەبدولڕەحمان ڕاشید، ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرێکی سعودییە، سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت و بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی کەناڵی ئەلعەرەبییە. دەرچووی زانکۆی ئەمریکی لە واشنتۆن دی سییە و یەکێکە لە نووسەرە دیارەکانی ڕۆژنامەکە.
نوێترین بیروڕا
خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان و قۆناغی هەستیاری ناوچەکە
2 کانوونی یەکەم
ئازادیی میدیا و بەرپرسیارێتییەکانی
29 تشرینی دووەم
دەوڵەتێکی قووڵ لە عێراق دژی دەوڵەتی ترەمپ لە ساڵی 2025 دا
27 تشرینی دووەم
هەنگاوی داهاتووی پرۆسەی دەوڵەتسازی لە كوردستان
27 تشرینی دووەم
مانیفێستۆی ئەخلاقیانەی سەرۆک بارزانی، نەخێری بوێرانە بۆ لادانە ڕەوشتییەکان
24 تشرینی دووەم
ئەرکێکی مێژوویی و چارەنوسساز لەسەر شانی سەرکردایەتیی کورد
24 تشرینی دووەم
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
23 تشرینی دووەم
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
21 تشرینی دووەم
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
20 تشرینی دووەم
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 2 کانوونی یەکەم
خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان و قۆناغی هەستیاری ناوچەکە
- بیروڕا
- 29 تشرینی دووەم
ئازادیی میدیا و بەرپرسیارێتییەکانی
- بیروڕا
- 27 تشرینی دووەم
دەوڵەتێکی قووڵ لە عێراق دژی دەوڵەتی ترەمپ لە ساڵی 2025 دا
- بیروڕا
- 27 تشرینی دووەم
هەنگاوی داهاتووی پرۆسەی دەوڵەتسازی لە كوردستان
- بیروڕا
- 24 تشرینی دووەم
ئەرکێکی مێژوویی و چارەنوسساز لەسەر شانی سەرکردایەتیی کورد