خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان و قۆناغی هەستیاری ناوچەکە
ئاڤا نیوز
خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە بارودۆخێکی هەستیاردا بەڕێوەدەچێت، شەڕوئاڵۆزیی لە زۆربەی ناوچەکە و دەورووبەری هەرێمی کوردستان و عێراق بەرپابووە و هەر نەتەوە و قەوارەیەکی ناوچەکە هەوڵدەدات خۆی لە ئاگری ئەو شەڕە بپارێزێت و لە هەر گۆڕانکارییەکیش زۆرترین دەستکەوت کۆبکاتەوە، لە ناوچەکەدا دۆخی کورد لە هەموو لایەنەکانی تر هەستیارترە و دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە بکات.
کەواتە لە دۆخێکی ئاوادا خولی نوێی پەرلەمان، دەبێت ڕەچاوی ئەو بارودۆخە بکات و ناکرێت چاو لەم بەرزبوونەوە نەتەوە خوازییەی لە ناوچەکە هەیە دابخات.
هەر کام لە نوێنەرایەتی پارتەکان ئاڕاستەیەکی جیاواز پەیڕەو دەکات کە بەداخەوە هەندێکیان گیرۆدەی بیری پۆپۆلیستین کە زیانبەخشترین ئاڕاستەی سیاسییە لە جیهاندا.
بێگومان پەرلەمانێکی فرە ڕەنگی وەکو پەرلەمانی کوردستان بێ جیاوازی سیاسی نابێت، ئەمەش پێویستییە و خاڵی هێزیشە ئەگەر بە ئاڕاستەی دروستی خۆیدا بڕوات.
هەر کۆمەڵە هێزێکی سیاسی لە قەوارەیەکدا هەڵگری کۆمەڵێک جیاوازین، بەڵام بێگومان دەىیت خاڵی کۆکەرەوەی هاوبەشیشیان هەبێت ئەوەش لە دێڕێکدا بۆ کوردستان بریتییە لە: "بەرژەوەندیە باڵاکانی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسی."
لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئاڕاستەی پۆپۆلیزمی زیانی گەورەی بەم خاڵە گرنگە گەیاند، تا ئەوەی کەوتە ناو دۆخێکی نائاساییەوە و دواتر هەڵوەشایەوە، خۆ ئەگەر خولی پێشووی پەرلەمان لە بری دەنگە دەنگ و هاواری پۆپۆلیستیانە، سەرقاڵی ئەجێندا گرنگەکان بوایە ئەوا نە خۆی و نە دامەزراوەکانی کوردستانیش نە دەکەوتنە بۆشایی دەستوورییەوە.
لەم چوارچێوەیەدا دەبێت سەرجەم فراكسیۆنەكان پێداگربن لەسەر پاراستن و فراوانكردنی دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق، نەك بە پاساوی جیا جیا یان بۆ ڕازیکردنی هەوادارەکانییان پێ بەسەر هێڵە سوورەکانی قەوارە و نەتەوە و نیشتماندا بنێن و دەستبەردای دەسەڵاتەکانی ببن.
ڕوونە دەسەڵاتەکانی قەوارەی هەرێم، موڵکی هیچ لایەنێک نییە بەڵکو هەموو ئەو حیزبانەی ناو پەرلەمان و حکومەت هاوبەشن تیایدا، ئەگەر وانییە ئەی کەواتە بۆچی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن؟
پەرلەمانی كوردستان لەبەرامبەر ناكۆكیەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا دەبێت لایەنی حكومەتی هەرێم بگرێت بەیەك دەنگ، چونكە ئەمە هێز دەبەخشێتە حكومەتی هەرێم لەهەر دانوستانێك لەگەڵ بەغدا و دواجار سودی ئەمە بە قازانجی خەڵكی كوردستان دەشكێتەوە. بۆ کەموکوڕییەکانیش دەبێت ڕووبەڕووی حکومەتی هەرێم خۆی ببێتەوە لە هەولێر، نەک ڕوو لە بەغدا بکات!
قۆناغی هەستییاری ناوچەکە یەکبوونی نەتەوەیی و نیشتمانی دەخوازێت نەک دابەشبوون، ئەگەر سەیر بکەن قەوارە و دەسەڵاتی ناوچەکە هەمووی بەو ئاڕاستەی خۆ ویستییە دەجوڵێنەوە، جیاوازییەکان ناگەیەننە شوێنێک زیان بە جوگرافیا و قەوارە و خاکیان بگەیەنێت.
لە ئیسرائیل، لە فەلەسیتن، لە توركیا، لە ئێران و تەنانەت لە بەغدا هەمووان بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە پێداگری لەسەر خواست و بەرژەوەندیە نیشتمانییەكان دەكەنەوە، ئەمەش ئەو خاڵەیە كە دەبێت پەرلەمانی كوردستان لە خولی نوێدا جێبەجێی بكات و ناكرێت لەناو پەرلەمانی كوردستانەوە ئەجێندای لایەنێكی دەرەكی جێبەجێ بكرێت ئەویش لەم قۆناغە هەستیارەدا.
بە کورتیی؛ بە وانە وەرگرتن لە خولەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە ڕەچاوکردنی قۆناغەکە لە خولی نوێی پەرلەمان دەبێت ئەم خاڵانە ڕەچاو بکات:
1- جەختکردنەوە لە دەسەڵاتەكانی قەوارەی هەرێمی كوردستان.
2- ئۆپۆزسیۆنی عەقڵانی و بەرپرسیار نەك پۆپۆلیزم و هەرزەكار و بێ ستراتیژی نەتەوەیی.
3- پشتیووانی حكومەت لە كێشەكانی لەگەڵ بەغدا نەك بە پێچەوانەوە.
4- پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی قەوارەی هەرێمی كوردستان.
5- كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی كوردستان وەك دەزگایەكی نیشتیمانی.
6- ڕاپەڕاندنی هەموو کارە یاساییەكان و كۆتایهێنان بە خولەكە لەكاتی خۆیدا و چوونە ناو هەڵبژاردنی داهاتوو.
7- کار کردن بۆ جێبەجێكردنی ستراتیژی یەك حكومەت و یەك هێزی پێشمەرگە وەك خواستێكی گشتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
چۆن کۆنترۆڵکردنی حەلەب هاوکێشەکانی هەڵگەڕاندەوە؟
1 کانوونی یەکەم
ئازادیی میدیا و بەرپرسیارێتییەکانی
29 تشرینی دووەم
دەوڵەتێکی قووڵ لە عێراق دژی دەوڵەتی ترەمپ لە ساڵی 2025 دا
27 تشرینی دووەم
هەنگاوی داهاتووی پرۆسەی دەوڵەتسازی لە كوردستان
27 تشرینی دووەم
مانیفێستۆی ئەخلاقیانەی سەرۆک بارزانی، نەخێری بوێرانە بۆ لادانە ڕەوشتییەکان
24 تشرینی دووەم
ئەرکێکی مێژوویی و چارەنوسساز لەسەر شانی سەرکردایەتیی کورد
24 تشرینی دووەم
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
23 تشرینی دووەم
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
21 تشرینی دووەم
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
20 تشرینی دووەم
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 1 کانوونی یەکەم
چۆن کۆنترۆڵکردنی حەلەب هاوکێشەکانی هەڵگەڕاندەوە؟
- بیروڕا
- 29 تشرینی دووەم
ئازادیی میدیا و بەرپرسیارێتییەکانی
- بیروڕا
- 27 تشرینی دووەم
دەوڵەتێکی قووڵ لە عێراق دژی دەوڵەتی ترەمپ لە ساڵی 2025 دا
- بیروڕا
- 27 تشرینی دووەم
هەنگاوی داهاتووی پرۆسەی دەوڵەتسازی لە كوردستان
- بیروڕا
- 24 تشرینی دووەم
ئەرکێکی مێژوویی و چارەنوسساز لەسەر شانی سەرکردایەتیی کورد