مانیفێستۆی ئەخلاقیانەی سەرۆک بارزانی، نەخێری بوێرانە بۆ لادانە ڕەوشتییەکان
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
د. هۆشەنگ دارا
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
ڕۆژی هەینی 22ی تشرینی دووەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری دهۆک و لە میانەی بەشداربوونی لە کۆڕبەندی مێپسدا وتارێکی پێشکەش کرد. وتارەکە فرەڕەهەند بوو و زیاتر لە بەردەنگێکیشی هەبوو – هەر لە بەردەنگە ناوخۆییەکانەوە تا عێراقی و ناوچەیی و جیهانییەکانی دەگرتەوە. لە بەشێکیدا، ئاماژەی بە بابەتێکی گرنگ و هەستیار کرد، بە لۆژیک ڕوونی کردەوە و بوێرانەش ڕای خۆی دەربڕی. بەڕێزیان ڕوو لە بەشداربوون و ئامادەبووان، کە زۆریان لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە هاتبوون گوتی:
«خاڵێكی تریش هەیە كە بە لای منەوە زۆر گرنگە، هەر میللەت و نەتەوە و ناوچەیەک، دابونەریتی خۆی هەیە؛ هەندێكی پەیوەندیی بە دین و بە مەزهەبەوە هەیە، ناكرێ لە دەرەوە ئەوەی لای ئەوان ڕەوا بێت، بڵێن دێین لەسەر خەڵكی تریش فەرزی دەكەین. لێرە لە كوردستان، لە هەموو عێراق، لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خەڵكێكی دیندارە، چ موسڵمان، چ مەسیحی و چ دیانەتی تر، نابێ بە شێوەیەک تەعامول بكرێ، ئەوەی لای خەڵكێكی تر ڕەوایە، ئیلا ئێرەش بە هەمان شت قەبووڵی بكەن. دەبێ ئیحترامی مەشاعیری یەكتر بگیرێت و بە هیچ شێوەیەک ئێمە بەش بە حاڵی خۆمان ئامادە نین دەست لە دین و مەزهەب و دابونەریتی خۆمان هەڵبگرین بۆ ئەوەی كەسێكی تر لە ئێمە ڕازی بێت.»
ئەم پەرەگرافە، نموونەیەکی جوانی کورتبڕییە؛ کورتبڕییەک کە هیچ زیان بە مانا ناگەیێنێت و لەوپەڕی ڕوونیدا پوختەی کەلام دەدات بە گوێی کوردستانیان و جیهانیاندا. پەرەگرافەکە نەخێرێکی ڕاشکاوانە و بوێرانەیە بۆ هەموو جۆرەکانی لادانە ڕەوشتییەکان کە ئەمڕۆکە ڕەوتێکی باڵادەستی بە دەستەڵات لە ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، لەبەر هۆکار و پاڵنەری ئایدیۆلۆژی، سەرمایەداری و کولتووری، پاڵپشتی دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە. نەخێری سەرۆک بارزانی بۆ ئەم بابەتە پشتئەستوورە بەو لۆژیکەی کە لە جیهانی ئازاد و دیموکراتتدا نابێت هیچ بلۆک و شارستانییەتێک ئەخلاقیاتی خۆی بە سەر ئەوانی دیکەدا بسەپێنێت. هەروەها، کۆمەڵگای کوردستانی و ڕۆژهەڵاتی، بە نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانییەوە، کۆمەڵێکی پابەند بە ئایین و نەریتی هەیە کە لە سیستەمی بیرکردنەوەیدا لادانە ڕەوشتییەکانی بەلاوە ڕەتکراوەیە. جیا لەمە، کۆمەڵی ڕۆژهەڵاتی خاوەنی شارستانییەت، جیهانبینی و شێوازی ژیانی خۆیەتی کە لە مێژوویدا ڕەگی داکوتاوە و لە ئێستایشیدا ڕەنگی داوەتەوە.
گرنگیی ئەم نەخێرەی سەرۆک بارزانی هاوتەریبە لەگەڵ ئەو بەڵێ ڕوونەی بەڕێزیان بۆ ئایینداریی دروست و دابونەریتی ڕەسەن و شارستانیەتی مێژوویی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە. دووپاتکردنەوەی ئەوەیە کە ئێمە گەلانێکی بەربەری نین تا نۆرم و نەریتی ئەوانی دیکەمان بۆ هەناردە بکەن و بەسەرماندا بیانسەپێنن. بەپێچەوانەوە، ئێمەی کورد لە چوارچێوەی ژیاریی گەلانی ڕۆژهەڵات و موسڵماندا، زنجیرەیەکی بێ پچڕان و پانتاییەکی پڕ لە تانوپۆی چنراو بە نەریتی جوان و گونجاومان هەیە. ئەمە وامان لێدەکات نەک هەر پێویستیمان بە وردە نەریتی داهێنراوی ئەوانی دیکە نەبێت، بەڵکو بشتوانین بە ڕووی لادانە ڕەوشتییەکاندا نەخێر بڵێین و ئاڵتەرناتیڤی پڕ لە فەزیلەتیش پێشکەش بە مرۆڤایەتی بکەین. بە ڕای نووسەری ئەم بابەتە، ئەم وتەیەی سەرۆک بارزانی جاڕدانێکی ئاشکرایە لەو جەمسەرگیرییە ئەخلاقی و نائەخلاقییەی کە ئەمڕۆکە لە ئارادایە و سەرۆکیش بە ڕوونی کورد و کوردستانی خستە بەرەی ئەخلاقەوە.
ئەم پەرەگرافە دەتوانێت ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ مانیفێستێکی کوردی-ڕۆژهەڵاتی سەبارەت بە پرسە ئەخلاقییەکان. دەتوانرێت بکرێتە بنەمایەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کە لە سەر خاکی کوردستان و لە ناو کۆمەڵی کوردستانیدا کار دەکەن. بە هەمانشێوە، دەشێت بکرێتە پڕنسیپێک لە سیاسەتی دەرەکیدا کە هیچ کات پرسی ئایین و نەریتی نەتەوەکان ناچێتە ناو مامەڵە سیاسییەکانەوە. واتە، هەر وەک ئەوەی لە وتەکەدا ئاماژەی پێداوە، ناکرێت لەبەر ڕازیکردنی هیچ کەسێک و بۆ هیچ بەرژەوەندییەکی سیاسیی کورتخایەن، سازش لە سەر بنەما ژیارییەکان بکرێت.
ئەم وتەیە بەرچاوڕوونییەکی تەواو دەداتە هەموو لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەوەی کە کوردستانیان چوونەتە پاڵ چ بەرەیەکەوە. دەتوانێت ببێتە سەرەتایەک بۆ پڕۆژە یاسایەک تا لە ڕێگەیەوە، نەک هەر بەدڕەوشتیی داهێنراوی هاوچەرخ ڕەت بکرێتەوە، بەڵکو لە بەرامبەریشیدا پەرە بە بەڕەوشتی بدرێت. دەشێت بە یاسا حکومەت و دامەزراوە فەرمییەکانی وڵات پابەند بکرێن بەوەی تەواوی هەوڵی خۆیان بدەن بۆ پاراستنی تاک و کۆمەڵی کوردستانی لەم هێرشە کولتوورییانەی کە لە ڕۆژئاواوە ئاراستە دەکرێن. هەروەها پێداچوونەوە بە سیستەم و میکانیزمە پەروەردەییەکاندا بکرێت بە جۆرێک کە بتوانن تاکی کورد لە لادان بپارێزێن و لەبەرامبەر شەپۆلە بەدڕەوشتییەکاندا بەهێز و بەرگەگری بکەن. هەر ئەمەش لە بەرژەوەندیی گەلێکە کە سەرقاڵی بونیاتنانی ئێستا و داهاتووی خۆیەتی و هەر کەسانی بەڕەوشتیشن کە دەتوانن وەک جەنگاوەرێکی دڵسۆز لەم بەرگری و بونیاتنانەی نیشتیماندا ڕۆڵ بگێڕن.
هەڵبەت هیچ یەک لەم ڕێکارانە، بە واتای دژایەتیکردنی جیهانی ڕۆژئاوا و جیهانی ئەوانی دیکە نایەت؛ بە هەمانشێوەش بە واتای ڕادیکاڵیزەکردنی ئایینێک یان نەریتێکی دیاریکراو نایەت. مانیفێستۆی ئەخلاقییانەی بارزانی گەڕانەوەیەکی دروستە بۆ شارستانیەتی فرەڕەنگی ڕۆژهەڵاتییانە کە شوناسە کوردەوارییە ئیسلامییەکە تیایدا دەبێتە سەنتەر. ئەمە هەروەها بیرهێنانەوەی ئەوەیە کە کورد پێکهێنەرێکی گرنگی شارستانیەتی ناوچەکەیە و ڕۆڵێکی گرنگی لە شکڵگرتنیدا هەبووە کە هەرگیز نابێت لێی دابماڵدرێت و پێی بێگانە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ئەرکێکی مێژوویی و چارەنوسساز لەسەر شانی سەرکردایەتیی کورد
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
23 تشرینی دووەم
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
21 تشرینی دووەم
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
20 تشرینی دووەم
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
هاتنهوهی ترهمپ؛ كۆتایی ههژموونی ئێران له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
14 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
- بیروڕا
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرکێکی مێژوویی و چارەنوسساز لەسەر شانی سەرکردایەتیی کورد
- بیروڕا
- 23 تشرینی دووەم
سەرۆک بارزانی وەک باوک و خەمخۆر هۆشداری دا
- بیروڕا
- 21 تشرینی دووەم
"هەرێما کوردستانێ وەکە فاکتەرێ سەقامگیریێ"
- بیروڕا
- 20 تشرینی دووەم
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ