
گرافیکی ئاڤا نیوز
لەم یەک دوو ڕۆژەدا شاندی ئیمرالی بۆ گه‌یاندنی په‌یامی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه لەبارەی ئاشتی له توركیا و باكووری كوردستان، سه‌ردانی سه‌رۆک بارزانی‌یان كرد.
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان خۆی داوای كردبوو ڕوانگه و په‌یامه‌كه‌ی بگاته لای سه‌رۆک بارزانی و پێویسته ئه‌و ئاگادار بێت ئه‌وان چۆن له پڕۆسه‌كه ده‌ڕوانن و به‌رنامه‌یان بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی ئاشتی له توركیا چییه.
پێشتریش مه‌زڵووم عه‌بدی، سه‌رۆكی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له سووریا، سه‌ردانی سه‌رۆک بارزانی كردبوو، پێكه‌وه باسیان له گرنگی ئه‌م قۆناغه‌ی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان كردبوو، ته‌ئكیدیان له یه‌کڕیزیی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كردبوویه‌وه، له‌پێناو ئاماده‌بوون بۆ گۆڕانكارییەكانی ناوچه‌كه و سووریا.
ئه‌م جموجوڵانه و سه‌ردانه‌كان بۆلای سه‌رۆک بارزانی و كۆبوونه‌وه‌كانی باره‌گای بارزانی گرنگی ئه‌و ڕۆڵ و پێگه‌یه ده‌رده‌خه‌ن كه سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی له ناوچه‌كه‌دا به‌گشتی هه‌یه‌تی، به‌تایبه‌ت بۆ كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ته‌واوی پێكهاته جیاجیاكانی جوگرافیای كوردستانی گه‌وره.
ئه‌م ڕۆڵه‌ی سەرۆک بارزانی هیچی كه‌متر نییه له ڕۆڵی هه‌موو ئه‌و سه‌رۆكه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی به‌درێژایی مێژوو ڕۆڵیان بینیوه له به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی گه‌له‌كانیان و گه‌یاندنی ئاڵای نه‌ته‌وه‌ییان به لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن.
نه‌ته‌وه سه‌ركه‌وتووه‌كان هه‌موو خاوه‌نی كه‌سایه‌تی له‌مشێوه‌یه به‌هێز و كاریزمیی و كۆكه‌ره‌وه و خاوه‌ن پرەنسیپ بوون، ئه‌وجا توانیویانه بگه‌ن به ده‌ستكه‌وت و خه‌ون و ئامانجه‌كانیان و پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان گەیشتووەتە كه‌ناری ئارامی و له خه‌م ڕەخسیوە، ئه‌ی بۆ ده‌بێ كوردیش خاوه‌نی سه‌ركرده‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه نه‌بێت؟ ئێستا سه‌رۆک بارزانی ئه‌و ڕۆڵه ده‌بینێت.
تورک ، فارس، جوو و عه‌ره‌ب له سه‌رده‌می ڕزگاریخوازیدا خاوه‌نی سیمبوول و ڕه‌مزی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بوون، ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه وه‌ک ڕووگەیەکی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی ڕوویان له‌م مه‌زنانه كردووه، تاوەکو به كه‌ناری ئارامی و لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن گه‌یشتوون، بێگومان ئه‌وه‌ش به ڕه‌چاوكردنی هه‌موو جیاوازییه‌كان، له پاڵ پاراستنی هێڵه گشتییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
ئێستا سه‌رۆک بارزانی هه‌مان ئه‌و ڕۆڵه ده‌بینێت بۆ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، وەک كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن مێژوو، ناوبانگ پاک، پێ‌داگر له‌سه‌ر به‌هاكانی نه‌ته‌وه، بووه‌ته ئه‌و ڕووگه‌یه‌ی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی ڕه‌وایان ئومێدیان پێیه‌تی و دڵیان پێی خۆشه.
سه‌رۆک بارزانی ئیلهامبه‌خشی نه‌ته‌وه‌یی كوردانه، به ڕوانگە ئاشتیخوازانه‌كه‌ی و پێداگریی له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان توانیویه‌تی ئه‌و په‌یامه به هه‌مووان بگەیێنێت كه كورد گه‌لێكی خاوه‌ن دۆزی ڕه‌وایه و له هه‌مانكاتدا ئاشتیخوازانه‌ش ده‌یه‌وێت دۆزی مێژوویی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ری، چاره‌سه‌ر بكات.
ڕوانگه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی سه‌رۆک بارزانی لای ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ریش جێی متمانه‌یه، ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و نموونه‌یه كه له هه‌موو جیهاندا ده‌بینرێت و قبووڵكراوه، پێگه‌ی به‌هێزی دیپلۆماسیی هه‌رێمی كوردستانیش له خزمه‌ت دۆزی ڕه‌وای هه‌موو كوردانه له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان.
باره‌گای بارزانی ئێستا بووه‌ته ماڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی كوردان، كه به فه‌لسه‌فه سیاسییه ئاشتیخوازانه‌كه‌ی په‌یامی هه‌موو كورد له‌هه‌ر چوار پارچه ده‌گه‌یێنێت به گوێی ده‌وڵه‌تانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمایه‌تیشدا، كه كورد خوازیاره پێگه‌ی خۆی له داهاتووی ناوچه‌كه‌دا بچه‌سپێنێت و مافه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌كانیشی بەدهستبهێنێت، هه‌موو ئه‌مه‌ش له ڕوانگه‌ی ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له ناوچه‌كه‌دا.
ماوه‌ته‌وه بڵێین: ئایا ئه‌م پێگه‌یه‌ی سه‌رۆک بارزانی و ئه‌م ڕۆڵه‌ی باره‌گای بارزانی له كوێوه هاتوه؟ ئه‌م پێگه‌یه ده‌رئەنجامی به‌خششێک نییه درا بێت، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجام و به‌رهه‌م و دروستبووی چه‌ندین ساڵ خه‌بات و ماندووبوون و پێگه‌ی سیاسی سه‌رۆک بارزانی خۆیه‌تی.
مانیفێستۆی ئه‌و خه‌باته مێژووییه‌یه كه ئه‌م زاته له‌ناو خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا بینیویه‌تی و ده‌رئه‌نجامی پێداگری و به‌رگری چه‌ندین ساڵه‌یه له دۆزێكی ڕه‌وا، كه دۆزی گه‌لی كوردستانه.
بۆیه پاراستنی ئه‌ركی هه‌مووانه، چونكه ده‌ستكه‌وت و ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی بۆ ته‌واوی گه‌لی كوردستانه، له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
بوێری وەک پێویستییەکی پیشەیی بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان لە میدیاکاندا؛ ئاڤا وەک نموونە
21 شوبات
دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدڕاڵی و چەند پێشنیازێک
20 شوبات
لە پەتی سێدارەوە تا ملپێچ
18 شوبات
له ئیمرالییەوە بۆ سەری بڵند
16 شوبات
هیلالی شیعی و ڕێڕەوی داود لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
12 شوبات
لە سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە بوونی هەیە؟
12 شوبات
ترەمپ دەبێتە بەشێک لە جەنگی جیهانیی دژ بە " ئایدۆلۆژیای جێندەر"
12 شوبات
"ماتگدرون"
9 شوبات
هەنسکێ لە مەرگی 'کاکە وریا' دا
7 شوبات
پاراستنی مافی مامۆستایان و سەقامگیری نیشتمان
5 شوبات
- بیروڕا
- 18 شوبات
لە پەتی سێدارەوە تا ملپێچ
- بیروڕا
- 16 شوبات
له ئیمرالییەوە بۆ سەری بڵند