
-لەم کاتەدا کە هەرێمی کوردستان لە هەموو کات زیاتر لە دانووستاندنەکانی لەگەڵ بەغدا بۆ بابەتی بودجە و مووچە بەرەوپێشچوونی بەدەستهێناوە.
-لەم کاتەدا کە بەڵێنی دابینکردنی مووچەی مانگانە لە کاتی خۆیدا لە بەغدا وەرگیراوە.
-لەم کاتەدا کە یاسای بودجە لە بەرژەوەندی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چەسپێنراوە.
-لەم کاتەدا لە دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ لە کۆتایی نزیکە و هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە کوردستان کراوە و هاوپەیمانەکانی کورد چاوەڕێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتن.
-لەم کاتەدا کە ئاراستەی هاوکێشە سیاسییەکان لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە و لە سوودی بەغدا نییە.
لەم قۆناغە گرنگە دەبینین نەیارە تەقلیدییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا سەرقاڵی فوکردنن بە خۆڵەمێشی کێشەکان و لەباربردنی سەرکەوتنەکان و تێکدانی هاوکێشەکان لە هەرێمی کوردستان.
نەیارەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان ئەوەی لە بەغدا پێیان نەکرا دەیانەوێت لە هەرێم بیکەن.
ڕاستە هەرێمی کوردستان هێشتا کێشەی ماوە لەگەڵ بەغدا لە بابەتی بودجە، بەڵام ئەوەى سەرەتاى ئەمساڵ لەسەر دەستى شاندى حکومەتى هەرێم و بە یەکدەنگی کۆی فراکسیۆنەکان لە بەغدا تۆمار کرا، سەرکەوتنێکى گەورە بوو.
سەرەکیترین داواکاری فەرمانبەران کە لە هەمانکاتدا ستراتیژی حکومەت و کابینەی نۆیە چەسپێنراوە.
-ناردنی مووچەی مانگانە لەکاتی خۆیدا، هەمواری یاسای بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی سۆمۆوە لەگەڵ بەغدا.
هەموو ئەمانە کە ساڵانی ڕابردوو لایەنە سیاسییەکان و بەشێک لە فەرمانبەران داوایان دەکرد ئەمساڵ لەسەر دەستی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەسپێنراون، ماوەتەوە جێبەجێکردن و زیادکردنی دەستکەوتەکان، کە ئەمەش پێویستی بە کەشێکی ئارامە لە هەرێمی کوردستان.
بۆ قۆناغی داهاتوو کوردستان دەبێت زۆر ئارام بێت، بۆ ئەوەی پلە بە پلە هەموو ئەو مافە دەستوورییە لەگەڵ بەغدا بچەسپێنێت و جێبەجێ بکرێت بەتایبەت مەسەلەی مووچە و بودجە، بەڵام هەندێک لەناوخۆدا لەمە تێناگەن و نەیارەکانی کوردیش کە باش لەمە تێگەیشتوون و دەیانەوێت ئەو کەشە ئارامە دروست نەبێت.
بێگومان ئەم قۆناغە بەدڵى زۆرێک لە نەیارە تەقلیدییەکانى هەرێمى کوردستان نەبوو، ئەوانەى بە قاقاوە دەیانگوت. "هەرێممان شکاند" وەک یوسف کلابی و ڕەیان کلدانى و زۆرى تر کە لەبنەوە سەرقاڵى چنینى ئاژاوەن بۆ هەرێمەکەمان.
چ پەیامێک هەیە لەمە ڕوونتر، ئێستا کە دۆخی عێراق لەڕووی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەوە کێشەی هەیە و ئاراستەی بای گۆڕانکارییەکان لە سوودی ملیشیاکانی عێراق نییە و داشی هەرێمی بەسەر بەغدا زاڵە، دەبینین نەوەکانی ئاژاوەگێڕی ئەوەی لە بەغدا پێیان نەکرا، پاش تێپەڕبوونی یاسای بودجە و چەسپاندنی مووچە مانگانە، ئاراستەی فوی فیتنەیان بەرەو کوردستان هێناوە و دەیانەوێت لێرە دۆخەکە تێکبدەن، 'بەدڵنیاییەوە ناتوانن'.
حیزبەکان، دەبوو ئاراستەی گلەیی و گازندەکانی ڕوو لە بەغدا بێت، کە سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاش دانوستاندنێکی سەخت و درێژخایەن توانی مووچەی مانگانە بچەسپێنێت، کەچی وەزارەتی دارایی بەغدا ئامادە نییە نە پلەبەرزکردنەوە نە دامەزراندنی نوێ بۆ هەرێم بکات، ئەمەشیان بە ئاشکرا بە شاندی هەرێم وتووە.
بێگومان لەو ساتەوە کە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کەوتووەتە سەر بەغدا بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، دەبوو بەغدا نەک تەنها مووچە دوانەخات، بەڵکو پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و هەموو شایستەکانی دیکەش کە بۆ فەرمانبەرانی خۆی دەیکات بۆ هەرێمیشی بکات، بەڵام ئەوە ڕوون نییە و دەبینین بەغدا ئەوەی نەکردووە و ئەگەر پێداگری شاندی هەرێمیش نەبووایە مووچەی سێ مانگی کۆتایی هاوشێوەی هەموو ساڵەکانی پێشووتر دەفەوتا.
-بێگومان هۆکاری ئەمە تەنها فرەکوێخایی بەغدایە و لەوکاتەی تۆ لەگەڵ لایەک ڕێکدەکەویت لایەکی دیکە تێکی دەدات.
-هەموو ئەو تێکدەرانەش ئێستا دەستخۆشی و پشتیوانی لە مانگرتنی سلێمانی دەکەن بێ ئەوەی هیچیان بۆ بکەن.
وەک چۆن پێشتر دەستخۆشیان لە پەکخستنی خوێندنی منداڵ و گەنجی سلێمانی کرد و بە کۆمەڵێک کەس کە هەندێکیان بەخۆیان نازانن و لەم هاوکێشانە تێناگەن، ئەم مەرامانە جێبەجێ دەکەن دژی هەرێمەکەمان.
بێگومان هەموو داواکردنى ماف و ناڕەزایەتیی دەربڕینێک مافى ڕەوای هاووڵاتیانە، بەڵام هەر چالاکێکی مەدەنى، دەبێت بەشى ئەوە هۆشیارى سیاسى هەبێت ئەو ناڕەزایەتییەى ئەو بە ئاراستەى بەکارهێنانى سیاسی و فیتنە دروستکردن نەبرێت.
ئێستا کە دانوستاندنەکانى نێوان پارتى و یەکێتى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ بەرەوپێشچوونى گەورەیان بەدەستهێناوە، هەروەها مووچەى مانگانە لە بەغداوە چەسپێنراوە وەک داوای دەکرا.
هەروەها دۆخى نێودەوڵەتى لە بەرژەوەندى هەرێمە و لە سوودى بەغدا نییە، دەبینى دەستێک لە بەغداوە دێت و دەیەوێت بە دروستکردنى ئاژاوە لە ناوخۆى هەرێمدا ئەم هاوکێشەیە پێچەوانە بکاتەوە، هەروەها بەرەوپێشچوونەکانى هەرێم دوابخات و کێشەکان لە چارەسەر دوورتر بخاتەوە.
بەڵام وەک هەمیشە 'پیرە قەڵاى هەولێرى هۆلاکۆ بەزێن' ئەمجارەیان بە عەرەبی بە دوەژمنانى ئەم قەوارەیە دەڵێت: "ماتگدرون".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
بوێری وەک پێویستییەکی پیشەیی بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان لە میدیاکاندا؛ ئاڤا وەک نموونە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدڕاڵی و چەند پێشنیازێک
20 شوبات
لە پەتی سێدارەوە تا ملپێچ
18 شوبات
سهرۆک بارزانی؛ ڕووگهی چوار پارچهی كوردستان
17 شوبات
له ئیمرالییەوە بۆ سەری بڵند
16 شوبات
هیلالی شیعی و ڕێڕەوی داود لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
12 شوبات
لە سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە بوونی هەیە؟
12 شوبات
ترەمپ دەبێتە بەشێک لە جەنگی جیهانیی دژ بە " ئایدۆلۆژیای جێندەر"
12 شوبات
هەنسکێ لە مەرگی 'کاکە وریا' دا
7 شوبات
پاراستنی مافی مامۆستایان و سەقامگیری نیشتمان
5 شوبات
- بیروڕا
- 18 شوبات
لە پەتی سێدارەوە تا ملپێچ
- بیروڕا
- 16 شوبات
له ئیمرالییەوە بۆ سەری بڵند