دۆسیەی کەسیی هێزی پێشمەرگە ڕێکدەخرێتەوە

شەیری بکە لە:
دۆسیەی کەسیی هێزی پێشمەرگە ڕێکدەخرێتەوە

هێزی پێشمەرگەی کوردستان- وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، پرۆسەی وردبینی بەردەوامە و  دۆسیەی کەسیی سەرجەم  پێشمەرگەکانی کوردستان ڕێکدەخرێتەوە.


وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا، هێزەکانی پێشمەرگە دەخرێنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی گوت: وردبینی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە، بۆ هەر کەسێک دۆسیەی تایبەت دروست دەکرێت، پێویستە کارتی نیشتمانی و بایۆمەترییان هەبێت، ئەوانەی بڕوانامەیان تەواو نییە ئەوا پلە و پایەیان ڕێکدەخرێتەوە.


گۆشەیەکی دیکە: چاوەڕوان دەکرێت مووچەی مانگی حوزەیران بە وردبینییەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بنێردرێت. ئەمەش بەگوتەی سەرچاوە باڵاکەی وەزارەتی پێشمەرگە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان