ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێكی فراوان لە غەززە دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێكی فراوان لە غەززە دەکات

ژمارەیەک سەرباز و تانکی ئیسرائیلی، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دیکەی فراوان لە کەرتی غەززە دەکات.

وێنە گەورەکە: سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی خان یونس کردووە ماڵەکانیان جێبهێڵن، چونکە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تێدا دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای زیاتر لە نۆ مانگ لە شەڕ، ئیسرائیل نەیتوانیوە بارمتەکانی ئازاد بکات و حەماس لەناو ببات، وەک ئەوەی پلانی بۆ دانابوو. 

باکگراوند: بەهۆی هێرشی ئیسرائیل نزیکەی 39 هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و ئیسرائیل لە هێرشەکانی بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: