وەزیری پەروەردە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
وەزیری پەروەردە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕوونکردنەوە دەدات

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 ڕابگەیێنێت و وەزیری پەروەردەش ڕوونکردنەوە دەدات.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی کێشە لە مایکرۆسۆفت گرفتی پچڕانی پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان بۆ هەزاران کۆمپانیا و دامەزراوەی جیهان وەک فڕۆکەخانەکان، بۆرسە، دامەزراوە بانکییەکان، بازاڕ، مارکێتە زنجیرییەکان و چەند دامەزراوەیەکی تەندروستی بوو.

 

لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لەبارەی بوونی گرفت لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نەخێر، تاوەکو ئێستا هیچ گرفتێکی تەکنیکیمان نییە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ 122 هەزار و 15 قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشداریی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 یان کردووە و چاوەڕێی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیانن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان