ئەدێڵ دوور دەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەدێڵ دوور دەکەوێتەوە

ئەدێڵ، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی بەریتانی

ئاڤانیوز

‎خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی بەریتانی ئەدێڵ، بڕیاری داوە بۆ ماوەیەکی درێژ لە گۆرانیگوتن دووربکەوێتەوە. 

چیرۆکی سەرەکی: ئەدێڵ لە دوایین دیمانەیدا لەگەڵ کەناڵێکی ئەڵمانی، ئاشکرای کردووە دوای زنجیرە کۆنسێرتەکانی لە وڵاتی ئەڵمانیا و بەریتانیا، بەنیازە بۆ ماوەیەکی درێژ پشوو وەربگرێت.

لێدوانی فەرمی: بە ئاماژەکردن بەوەی ئێستا پلانی هیچ گۆرانییەکی نوێی نییە، ئەدێڵ گوتوویەتی: "
دەمەوێت بۆ ماوەیەک سەرقاڵی چەند کارێکی داهێنەرانەی دیکە بم".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەدێڵ کە براوەی چەندین خەڵاتی جیهانییە،  لە مندڵییەوە دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە و یەکەم ئەلبوومی لە ساڵی 2008 بڵاوکردووەتەوە، بڵاوکردنەوەی دوایین ئەلبوومیشی لە ساڵی 2021 دا بوو.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان