بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا کەسێک لە شیلادزێ گیانی لەدەست دا

شەیری بکە لە:
بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا کەسێک لە شیلادزێ گیانی لەدەست دا

ژمارەیەک هاونیشتمانی لە کاتی هێنانەوەی بریندارەکە و تەرمی قوربانییەکە

ئاڤا نیوز

بەھۆی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە و تورکیا لە شیلادزێ هاونیشمانییەک گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

چیرۆکی  سەرەکی: ماوەیەکە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکانی  دهۆک چڕکردووەتەوە، بەهۆیە ڕۆژانە  بۆردوومان و پێکدادان لەو ناوچانە هەیە.

زانیاری بەدەستهاتوو: پەیامنێری ئاڤا نیوز لە شیلادزێ ڕایگەیاند، بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 18-07-2024 بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە سنوورەکە، فڕۆکەکانی تورکیا سنووری شیلادزێیان بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە کەسێک  گیانی لەدەست دا و کەسێکیش بریندار بوو.

زانیاریی زیاتر: ئەو کەسەی  گیانی لەدەست داوە ناوی عوسمان ڕوشدییە، خێزاندارە  و تەمەنی 30 ساڵە و پێشمەرگەیە.

 

زیانە سەرەکییەکان: لە ماوەی 30 ساڵی شەڕی پەکەکە تورکیا لە هەرێمی کوردستان، 118 گوندی شارۆچکەی سیدەکان، 65 گوندی شارۆچکەی مێرگەسۆر، 13 گوند لە سنووری شارۆچکەی چۆمان و چوار گوندی شاردەێی وەرتێ سەر بە شارۆچکەی ڕواندوز چۆڵکراون، ئەمە جگە لەوەی هەزاران دۆنم زەوی ئەو گوندانە بەهۆی بۆردوومانەوە سووتاون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ