لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

شەیری بکە لە:
لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

دیناری عێراقی- وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حەوت ئەم هەفتەیە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.


وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 10 ی هەموو مانگێک لیستی ناوی مووچەخۆران لە وەزارەتەکان و دەستەکان وەردەگرێت و دوای وردبینی ڕەوانەی بەغدای دەکات، بۆ ئەوەی تا کاتی مووچە هیچ بیانوو و ئاستەنگێک لەلایەن بەغداوە بۆ نەناردنی مووچە دروست نەکرێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت:" لیستی مووچەی مانگی حەوتی وەزارەت و دەستەکان بۆ ئێمە نێردراوە، دوای تەواوکردنی وردبینی ئەم هەفتەیە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی عێراق هێشتا مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەی ڕەوانە نەکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان