شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان لە کۆبوونەوەدان

شەیری بکە لە:
شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان لە کۆبوونەوەدان

شاندی ئیمرالی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز

لە ئێستادا گرنگترین کۆبوونەوە و قۆناغی پرۆسەی ئاشتی لە ئەنقەرە و لە کۆشکی سەرۆکایەتی بەڕێوەدەچێت.

وێنە گەورەکە: دوای بڵاوکردنەوەی پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کە تێیدا داواکاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و ڕاگەیاندنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئاراستەی هەموو لایەنەکان کرد، ئێستا شاندی دەم پارتی بۆ یەکەم جار دوای سەردانی ئیمرالی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبونەوەدان.

لێدوانی فەرمی: پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی دەم پارتی پێش کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان ڕایگەیاند: لە پێناو پرۆسەی ئاشتی کۆبوونەوەی زۆر ئەنجامدراوە، بەڵام دەتوانم بڵێم گرنگترین کۆبوونەوە ئەمڕۆ لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجام دەدەین و ئەمە یەکەم کۆبوونەوەمانە لەگەڵ سەرۆککۆمار دوای سەردانی ئیمرالی و دەمەوێت جەخت لەسەر گرنگی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بکەمەوە."

زانیاریی زیاتر: بڕیار وایە دوای کۆبوونەوەکەی شاندی ئیمرالی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی نوسراو بڵاوبکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ