ئەمریکا: زیاتر لە دوو مانگە هیچ پەیامێکمان لەگەڵ ئێران ئاڵوگۆڕ نەکردووە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا: زیاتر لە دوو مانگە هیچ پەیامێکمان لەگەڵ ئێران ئاڵوگۆڕ نەکردووە

ئاڵای ئێران و ئەمریکا

ئاڤا نیوز


ئەمریکا لێدانێکی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەردەوامیی دانوستانەکانی نێوانیان ڕەتدەکاتەوە.


لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە میدیای فەرمیی بەریتانیای ڕاگەیاندووە زیاتر لە دوو مانگە هیچ جۆرە دانوستانێکیان لەگەڵ ئێران ئەنجام نەداوە و هیچ پەیامێکیشیان ئاڵوگۆڕ نەکردووە. 


زانیاریی زیاتر: پێشتر عەلی باقری کنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو دانووستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا لە ڕێگەی عوممانەوە بەردەوامن.


لە لایەکی دیکەوە: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران، لە پەیامێکدا داوای "پەیوەندیی بونیاتنەرانە"ی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان