ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە درا

شەیری بکە لە:
پارێزگای هەڵەبجە - وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری

پارێزگای هەڵەبجە - وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ئاڤا نیوز

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، ڕەزامەندی لەسەر تەواوکردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە درا.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی لە 22-02-2024 سەردانی پارێزگاکەی کرد و حەوت بڕیار و پڕۆژەی لە بەرژەوەندیی خەڵک ڕاگەیاند، یەکێک لە بڕیارەکان دەستپێکردنی ڕێککارەکانی دامەزراندنی کۆلێژێکی پزیشکی بوو لە زانکۆی هەڵەبجە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردەوە: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی ڕەزامەندی تەواوکردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە و دابینکردنی پێویستییەکانی درا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕی ملیارێک و 512 ملیۆن و 498 هەزار دینار بۆ کۆلێژەکە تەرخان کراوە.


باکگراوند: زانکۆی هەڵەبجە ساڵی 2011 کراوەتەوە و دوو کەمپ لەخۆدەگرێت، کەمپی سەرەکی لەناو شاری هەڵەبجەیە و کەمپە لاوەکییەکە لە قەزای شارەزوورە.

شەیری بکە لە: