بەهۆی بۆردوومانەکانی ڕووسیاوە دەیان کەس لە ئۆکراینا دەبنە قوربانی

شەیری بکە لە:
بەهۆی بۆردوومانەکانی ڕووسیاوە دەیان کەس لە ئۆکراینا دەبنە قوربانی

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

ڕووسیا چەند شار و نەخۆشخانەیەک لە ئۆکراینا دەکاتە ئامانج و بە دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: هێرش و بۆردوومانەکانی ڕووسیا بۆ سەر شارەکانی ئۆکراینا بەردەوامە، لە ڕۆژی دووشەممە ڕووسیا چەندین ناوچەی جیاوازی لە ئۆکراینا کردە ئامانج و نزیکەی 200 کەس بوونە قوربانی.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فلۆدێمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "ڕووسیای تیرۆریست جارێکی دیکە بەتووندی هێرشیان کردە سەر چەند شارێکی ئۆکراینا و چەندین باڵەخانە و نەخۆشخانە زیانیان پێگەیشت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو سەنتەری پزیشکی کە یەکێکیان نەخۆشخانەیەکی گەورەی منداڵان بوو لەلایەن ڕوووسیاوە بۆردوومانکرا و 22 کەس گیانیان لەدەستدا و 14 کەسی دیکەش لە چەند شارێکی دیکە گیانیان لەدەستدا و 140 کەسیش برینداربوون.

 

باکگراوەند: لە شوباتی ساڵی 2022ەوە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان