25 ڕۆژی دیكە كەمپەكان دادەخرێن و 24 هەزار خێزانیان تێدا ماون

شەیری بکە لە:
25 ڕۆژی دیكە كەمپەكان دادەخرێن و 24 هەزار خێزانیان تێدا ماون

چەند ئاوارەیەکی شنگال لە هەرێمی کوردستان- وێنە: نەتەوە یەکگرتووەکان

ئاڤا نیوز


بەپێی بڕیاری حکومەتی عێراق 25 ڕۆژی دیكە كەمپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان دادەخرێن، لەكاتێكدا هێشتا 24 هەزار خێزان لە کەمپەکاندا ماون و نایانەوێت بگەڕێنەوە.


وێنە گەورەکە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڕیاریداوە تاوەکو ڕۆژی 30ـی ئەم مانگە سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دابخرێن.


لێدوانی فەرمی: پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی دھۆك بە ئاڤا نیوز گوت: ئەو بڕیارەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دراوە بۆ داخستنی کەمپەکان بەبێ خوێندنەوە بووە بۆ دۆخەکە.


ژمارەکان وادەڵێن: تاوەکو ئێستا 24 هەزار و 800 خێزان لە نێو کەمپەکانی پارێزگای دهۆکدا ماون، لە ماوەکانی ڕابردوودا تەنیا هەزار و 200 خێزان گەڕێنراونەتەوە.


هۆکارە زانراوەکان: بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی دۆخی ئەمنیی ئاوارەکانی شنگال ئامادە نین بگەڕێنەوە ناوچەکانیان و مانەوە لە کەمپەکاندا بە باشتر دەزانن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان