زانیاریی لەسەر دابەشنەکردنی دەرماڵەی قوتابییان دەخرێتەڕوو

شەیری بکە لە:
زانیاریی لەسەر دابەشنەکردنی دەرماڵەی قوتابییان دەخرێتەڕوو

دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، هۆکاری دابەشنەکردنی دەرماڵەی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە چەند مانگی ڕابردوو ئاشکرا دەکات.


بۆچی گرنگە: ئەو بڕە پارەیەی وەک دەرماڵە مانگانە بە قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەدرێت، هاوکارە پڕکردنەوەی بەشێک لە پێداویستییەکانی قوتابیان.


لێدوانی فەرمی: د.توانا نەجەف، بە ئاڤا نیوزی گوت: دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابیان بەگوێرەی زانکۆکان دەگۆڕێت، زانکۆی وا هەیە دەرماڵەی مانگی چواری ئەمساڵی وەرگرتووە، زانکۆش هەیە تا مانگی 12ی پارساڵی وەرگرتووە.


زانیاریی زیاتر: دەرماڵەی یەک مانگی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە 800 ملیۆن دینارە، وەزارەتی دارایی چەکی ئەم پارەیە خەرج ناکات و دەڵێ پارەی کاشم نییە، بەڵام زانکۆیەکی وەک سۆران چەکی پارەکەی سوکە و بۆی خەرج دەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەرماڵەی قوتابیان ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی دارایی و خوێندنی باڵای هەیە، نافەوتێت. توانا نەجەف وادەڵێت.


گۆشەیەكی دیكە: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نووسراوی فەرمی بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی ساڵی نوێی خوێندن ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: