یەكەمین لێدوانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە بارەی غەززە بوو

شەیری بکە لە:
یەكەمین لێدوانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە بارەی غەززە بوو

دەیڤد لامی- وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا

ئاڤا نیوز

 

وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا یەكەم لێدوانی لەبارەی دۆخی غەززە بوو، ئەو دەڵێت "پشتیوانی ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە دەكەین".

 

وێنە گەورەكە: وەزیری دەرەوەی نوێی بەریتانیا، پشتیوانی لە "ئاگربەستی دەستبەجێ" لە غەززە کرد، ئەوەش لە یەکەم هەڵوێستی خۆیدا دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەك وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەستنیشانكرا.

 

لێدوانی فەرمی: دەیڤد لامی کە ڕۆژی پێنجشەممە دوای سەرکەوتنی پارتی كرێکاران لە هەڵبژاردن، وەزارەتی دەرەوەی گرتە ئەستۆ، ڕایگەیاند:"کار بۆ پشتیوانی لە ئاگربەستی دەستبەجێ (لە غەززە) و ئازادکردنی بارمتەکان دەکات".

 

زانیاریی زیاتر: "هەر شتێک لە توانامدابێت لەسەر ئاستی دیپلۆماسی دەیکەم بۆ یارمەتیدانی (سەرۆکی ئەمریکا) جۆ بایدن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست". لامی وای گوتووە.


باكگراوند: دەیڤد لامی لە ساڵی 1972 لە ناوچەیەكی هەژارنشینی لەندەن لە باوك و دایكێكی ئەفریقی لەدایك بووە و هاوژینی هەیە و خاوەنی سێ منداڵە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: