
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەکێک لە پرسە گرنگەکانی ئێران، پرسی ئەتۆمییە. ئێرانییەکان، بەھیوان دوای ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە، چونکە دەسەڵات وەک 'شانازی' و خەڵکیش وەک 'بەدبەختی' تەماشای دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمارە لە ئێران. ئێرانییەکان دەمێکە پرسی ئەتۆمی بە هۆکارێک لە کێشە و سزا و پەراوێزخستنەکانیان دەزانن، بۆیە ئێستا چاویان لەوەیە کامە بەربژێری سەرۆککۆماری دەتوانێت ئەم پرسە یەکلا بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: لە دیبەیتی نێوان دوو بەربژێرەکەی سەرۆککۆماری، سەعید جەلیلی گوتی: پرسی ئەتۆمیی ئێران لە پرسێکی نێوخۆییەوە تێپەڕیوە بۆ پرسێکی جیھانی و ئێمە لەو پرسەدا سەرکەوتوو بووین. مەسعوود پزیشکیانیش لەم بارەوە گوتی: پێویستە کەیسە ئەتۆمییەکەی ئێران بدرێتەوە بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل پێی وایە ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، مەترسییەکی گەورە دەکەوێتە سەری، چونکە یەکەم شوێن ھەڕەشەی لێ دەکات ئۆرشەلیمە. بەرپرسانی ئێرانیش چەندین جار دووبارەیان کردووەتەوە کە "خوازیارن ئیسرائیل لەسەر نەخشەی جیهان بسڕنەوە".
کاریگەری و لێکەوتەکان: سزاکانی دۆناڵد ترەمپ لە تەمووزی 2017 و تشرینی دووەمی 2018 لەسەر بازاڕی دراوی ئێران و قەدەغەی بازرگانیی ئاڵتون و کانزاکان و پێنەدانی تەکنەلۆژیای پەیوەست بە کەرتی پیشەسازی و دروستکردنی ئۆتۆمبیل و بەجێهێشتنی کۆمپانیا جیھانییەکانی کەرتی وزە لە ئێران، هۆکار بوون بۆ کورتهێنانی حکومەت لە داھاتی نەوت، بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی ئابووری بۆ ڕێژەی 37% و بە پێی ڕاپۆرتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتییش لە کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەی بێکاری دەگاتە 15%.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە 10 ساڵی ڕابردوودا، بەرامبەر ھەشت ھاوسەرگیری یەک تەڵاق تۆمار کراوە، کەچی ئێستا ھاوسەرگیری زۆر کەمی کردووەو تەڵاق بەردەوام لە ھەڵکشاوە بە ڕێژەیەک ماڵپەڕی 'تەسنیم'ـئ ئێرانی بڵاوی کردەوە کە لەبەرامبەر ھەر سێ ھاوسەرگیری یەک تەڵاق ھەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كەنەدا نووسینگەی باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر دادەخات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شەرع ئەنجامدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوای سعودییە سەردانی قەتەر و ئیمارات دەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی: جەخت لە پاراستنی ماف و ئازادییەکان دەکەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
25 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار