هەولێر دەبێتە خاوەن تێرمیناڵێکی دیکەی هاوچەرخ

شەیری بکە لە:
هەولێر دەبێتە خاوەن تێرمیناڵێکی دیکەی هاوچەرخ

دیمەنێک لە شاری هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بڕیارە لە ماوەی یەک مانگدا کارەکانی دووەم تێرمیناڵی هەولێر کۆتایی پێبهێنرێت و بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەڕووی هاونیشتمانیان بکرێتەوە.

وێنە گەورەکە: دوای تەواو بوونی ئەو تێرمیناڵە، سەرجەم هێڵەکانی تاکسی و پاسی گواستنەوەی نێوان هەولێر و شارەکانی سلێمانی، کەرکووک و بەغدا دەچنە ئەو تێرمیناڵە.

لێدوانی فەرمی: تارا عەبدولغەنی، سەرۆکی شارەوانی پێنج لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: لەساڵی 2014-ەوە کارەکانی ئەو تێرمیناڵە وەستابوون، بەڵام دەستیپێکردوەتەوە و لە ماوەی یەک مانگی داهاتوو کارەکانی تەواو دەبێت.

زانیاری زیاتر: تارا عەبدولغەنی دەڵێت: تێرمیناڵەکە هۆڵی چاوەڕوانی تێدایە، وەک فڕۆکەخانەکان سیستمی ئەلیکترۆنی ئاگادارکردنەوەی کاتی گەشتی هەیە، جگە لەوە بەنزیخانە و ڕۆنگۆڕ و سوپەرمارکێت لەخۆدەگرێت، لە ئایندە هۆتێلیشی لێ دروست دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ھێڵی گواستنەوەی کۆنی باشووری هەولێر کە بە گەراجی بەغدا ناسراوە، لە ساڵانی هەشتا دروستکراوە و دەکەوێتە سەر ڕێگای 100 مەتری، بەڵام تێرمیناڵە نوێیەکە دەکەوێتە باشووری شاری هەولێر لە گەڕەکی ڕۆشنبیری سەر ڕێگای هەولێر-کەرکووک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: