ئاڤا نیوز
دەستەی ژینەگەی هەرێمی کوردستان داوای بەخشینی باجی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکات، وتەبێژی دەستەی ژینگەش لەمبارەیەوە دەڵێت، "بۆ ئەم مەبەستە نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە".
وێنە گەورەکە: ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا دروست کراوە. ئەو ئۆتۆمبێلانە هاوشێوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە گازوایل و بەنزین کار دەکەن، ڕوسوماتی ژینگەیان لێ وەردەگیرێت، ئێستاش کار بۆ لابردنی ئەو باجانە دەکرێت، تا نزخی ئۆتۆمبێلەکان هەرزانتر ببن و خەڵکی زیاتر بەکاری بهێنن.
لێدوانی فەرمی: عەبدولڕەزاق خێلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوو نووسراو بۆ بەخشینی گومرگ و باج و بەخشینی مامەڵەی ژمارەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.
وتەبێژی دەستەی ژینگە گوتیشی: بەخشینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە باجی گومرگی خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئۆتۆمبێلی کارەبایی هاوشێوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە بەنزین و گازوایل کار دەکەن، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆکان تۆمار دەکرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کاتێک ئۆتۆمبێلێک مامەڵەی ژمارەکردن دەکات، بەشێوەیەکی گشتیی بڕی یەک ملیۆن و 540 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت، لەم بڕەش 274 هەزار دینار پارە ( ڕسومات) ژینگە و ڕێگاوبانی لێ وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرا
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە گەشتە ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا دوا دەخرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەشێک لە بەنزینخانەکان نەوت و ئاو لەگەڵ بەنزین تێکەڵ دەکەن
31 کانوونی یەکەم
سلێمانی ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکات
29 کانوونی یەکەم
ئەمساڵ لە گەرمیان 715 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ وەبەرهێنان تەرخانکراوە
28 کانوونی یەکەم
كەشتی پاركەر بە خێرایێكی زۆر لە خۆر نزیك دەبێتەوە
27 کانوونی یەکەم
ئێران فیلتەری سەر هەندێ لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا هەڵدەگرێت
25 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 600 سزادراو لە هەرێمی کوردستان لە چاکسازییەکاندا دەخوێنن
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گەشتیارانی سەری ساڵ زیاتربوو لە چاوەڕوانییەکان
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە خوورماتوو چەکدارێکی داعش بەر لە ئەنجامدانی تەقینەوەیەک دەستگیرکرا
- کوردستان
- 2 کانوونی دووەم
پاڵاوگەیەکى سووتەمەنى لە هەولێر ئاگری گرت