لە دهۆک 10 هەزار کێک بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ فرۆشراون

شەیری بکە لە:
لە دهۆک 10 هەزار کێک بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ فرۆشراون

شاری دهۆک

ئاڤا نیوز

 

لە شارەکانی هەرێمی کورستان دەیان ئاهەنگی جۆراوجۆر بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ بەڕێوەدەچێت، بەشێکی زۆری خەڵکیش لە ماڵەکانی خۆیان ئاهەنگ دەگێڕن و پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن. خواردنی جۆراوجۆر و کێک و شیرینیش لە ئاهەنگانەکانی سەری ساڵدا خواستی زۆری لەسەرە.

 

لێدوانى فەرمى: سیپان محەممەد، خاوەنی یەکێک لە کارگەکانی دروستکردنی شیرینی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بۆ ئاهەنگەکانی ئەمشەو لە دهۆک زۆرترین کێک و شیرینی دروستکراوە، بەپێی داتا نافەرمییەکان لە سەنتەری پارێزگای دهۆک بە هەموو کارگەکانی شیرینی زیاتر لە 10 هەزار کێکمان دروستکردووە و بە هاونیشتمانییان فرۆشراوە، بەتەنیا لە کارگەکەی ئێمە هەزار کێکمان دروستکردووە.

 

زانیاریی زیاتر: وەک خاوەنی ئەو کارگەیەی شیرینی دەڵێت، بەشی زۆری ئەو کێکانەی دروست کراون بۆ خێزانەکانن، چونکە بەشێکی زۆری خێزانەکان لە دهۆک دەیانەوێت لە ماڵی خۆیاندا و پێکەوە کۆببنەوە و پێشوازی لە ساڵی نوێ بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ