مونا قەهوەچی: بەغدا مووچەی كردووەتە هۆكارێك بۆ دژایەتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 31 کانوونی یەکەم
مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و پەرلەمانتاری كوردستان
ئاڤا نیوز
مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و پەرلەمانتاری كوردستان دەڵێت، "لەم قۆناغەدا پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتیمانیی هەموو تاکێکی دڵسۆزی کوردستانە".
لێدوانی فەرمی: مونا قەهوەچی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەوەی بەغدا بەرامبەر مووچەخۆر و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەیکات، دژ بە هەموو یاسا و دەقە دەستوورییەکان و بڕیاری دادگای فیدراڵییە، مانگ لە دوای مانگ بە بیانووی جیاواز مووچە دوادەخات، مووچەیان کردووەتە هۆكارێك بۆ لاوازکردن و دژایەتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- زۆر کەس و لایەن خۆیان کردبوو بە دەمڕاستی حکومەتی عێراق و دەیانگوت لەسەر مووچە لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەون و ئیتر بەغدا هەموو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین دەکات، خێرە ئێستا خۆتان بێدەنگ کردووە، خێرە ناپرسن کە بۆ حکومەتی عێراق بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێ ناکات؟
- حەق نییە بپرسین کە بۆ کێشەی نەختینە بۆ پارێزگاکانی تر نییە و مووچە لە کاتی خۆی دواناکەوێت؟
-لەم قۆناغەدا پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتیمانیی هەموو تاکێکی دڵسۆزی کوردستانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی عێراق دابەش كراوە، بەڵام عێراق تاوەكو ئێستا بڕی پارەی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی نەناردووە و هەرێمی كوردستان بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچەی مانگی 11 پێویستی بە 600 ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرا
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە گەشتە ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا دوا دەخرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەشێک لە بەنزینخانەکان نەوت و ئاو لەگەڵ بەنزین تێکەڵ دەکەن
31 کانوونی یەکەم
سلێمانی ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکات
29 کانوونی یەکەم
ئەمساڵ لە گەرمیان 715 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ وەبەرهێنان تەرخانکراوە
28 کانوونی یەکەم
كەشتی پاركەر بە خێرایێكی زۆر لە خۆر نزیك دەبێتەوە
27 کانوونی یەکەم
ئێران فیلتەری سەر هەندێ لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا هەڵدەگرێت
25 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 600 سزادراو لە هەرێمی کوردستان لە چاکسازییەکاندا دەخوێنن
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گەشتیارانی سەری ساڵ زیاتربوو لە چاوەڕوانییەکان
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە خوورماتوو چەکدارێکی داعش بەر لە ئەنجامدانی تەقینەوەیەک دەستگیرکرا
- کوردستان
- 2 کانوونی دووەم
پاڵاوگەیەکى سووتەمەنى لە هەولێر ئاگری گرت