شارۆچکە سوننەنشینەکانی دەوروبەری بەغدا بێ خزمەتگوزاریین

شەیری بکە لە:
شارۆچکە سوننەنشینەکانی دەوروبەری بەغدا بێ خزمەتگوزاریین

ئاڤا نیوز

 

لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمانی عێراق ڕه‌خنه‌ی تووندی له‌ دامودەزگا خزمەتگوزارییە حکومییەکانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا گرت و داوای گۆڕانکاریی بنەڕەتی لەو دامەزراوانە كرد.

 

وێنە گەورەکە: زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا بەدەست خراپ خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن، بەتایبەت خزمەتگوزارییه‌كانی شارەوانی، کشتوکاڵ و ژینگه‌.

 

لێدوانی فەرمی: کازم فەیاز، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: وێرای تەرخانکردنی بودجه‌ی پێویست بۆ زۆربه‌ی ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی سنووری پارێزگای به‌غدا، به‌ڵام تاوەکو ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ خزمەت به‌ هاووڵاتیان بگه‌یێنن.

 

زانیاریی زیاتر: ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ شارۆچكه‌كانی ئەبوغرێب، تارمیە، عەبایه‌جی، مەحموودییە و مەدائین له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كانیان سوننه‌ن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ