حكومه‌تی عێراق بڕیارێک لە دژی پاسەوانی بیرە نەوتییەکانی کەرکووک هەڵدەوەشێنێتەوە

شەیری بکە لە:
حكومه‌تی عێراق بڕیارێک لە دژی پاسەوانی بیرە نەوتییەکانی کەرکووک هەڵدەوەشێنێتەوە

بیرە نەوتێکی کەرکووک. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی عێراق له‌ بڕیارێكی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی پاسەوانی بیرە نەوتییەکانی کەرکوک پاشگەز دەبێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕیاریدا كۆتایی بە گرێبەستی پاسەوانی بیرە نەوتییەکانی کەرکووک بهێنێت، بڕیاره‌كه ناڕه‌زایی ئه‌و چینه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و داوای هەڵوەشاندنەوەیان كرد.

 

لێدوانی فەرمی: عامر جبوری، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق به‌ ئاڤا نیوز ڕاگەیاند، حكومه‌تی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی پاسەوانی بیرە نەوتەکانی کەرکوکی ڕاگرت تا ئه‌وكاته‌ی چارەسەرێک بۆ كیشه‌كه‌یان دەدۆزرێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ژمارەی پاسەوانی بیرە نەوتییەکانی كه‌ركووك نزیکەی چوار هەزار کەسە و سەرجەم پێکهاتەکانی پارێزگاكه‌ له‌خۆ ده‌گرێت؛ سه‌رجه‌میان لە ساڵی 2005 دامه‌زراون مانگانە هه‌ر پاسه‌وانیك 250 هەزار دینار‌ وه‌رده‌گرێت .

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ