فاینانشیاڵ تایمز: خامنەیی نایەوێت شەڕێكی دیكە لە ناوچەكە هەبێت

شەیری بکە لە:
فاینانشیاڵ تایمز: خامنەیی نایەوێت شەڕێكی دیكە لە ناوچەكە هەبێت

عەلی خامنەیی - ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران

ئاڤا نیوز


ڕابەری ئێران نیگەرانە لە هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، ئەو شەڕە بۆ ناوچەكە بە قورس و مەترسی دەزانێت.


وێنە گەورەكە: ئاڵۆزی و پێكدادان لە نێوان حیزبوڵای لوبنان و سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بەردەوامە، ئەگەری پێكدادانی ڕاستەوخۆ و شەڕ هەیە لە نێوانیاندا، سوپای ئیسرائیل دەڵێت بەنیازن بچنە ناو خاكی باشووری لوبنانەوە و ئەمەش ئێرانی نیگەران كردووە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: فاینانشیاڵ تایمز لە زاری ڕاوێژکارێكی کاروباری دەرەوەی ڕابەری ئێران بڵاویكردووەتەوە: "ئێران بەرژەوەندی لە شەڕێکی ناوچەییدا نییە و فراوانکردنی شەڕەکە لە بەرژەوەندی کەسدا نییە، ڕابەری باڵای ئێرانیش لە فراوانبوونی ئەو شەڕە نیگەرانە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، حیزبوڵای لوبنان لە ئێرانەوە چەك و تەقەنی وەردەگرێت و ئاڕاستەی خاكی ئیسرائیلی دەكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ