سوپای ئیسرائیل بەهۆی نامەیەک دەیان فڕۆکەوان لە ڕیزەکانی دەردەکات

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل بەهۆی نامەیەک دەیان فڕۆکەوان لە ڕیزەکانی دەردەکات

دوو فڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە یەکێک لە فڕۆکەخانە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە

ئاڤا نیوز

 


سوپای ئیسرائیل بڕیاری داوە دەیان فڕۆکەوان لە ڕیزەکانی دوور بخاتەوە و کۆتایی بە خزمەتیان بهێنێت. 


هۆکارە زانراوەکان: ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە نزیکەی هەزار سەربازی یەدەگ و خانەنشینی سوپای ئیسرائیل، لە ناویشیاندا دەیان فڕۆکەوان، نامەیەکیان واژو کردووە: کە تیایدا داوا دەکرێت ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل گەرەنتی بکرێت، تەنانەت ئەگەر پێویست بە وەستانی هێرشەکان بۆ سەر غەززە بکات.


زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی نامەکەدا هاتووە "وەک لە ڕابردوودا سەلمێنراوە، تەنها ڕێککەوتن دەتوانێت بارمتەکان بە سەلامەتی بگەڕێنێتەوە، لە کاتێکدا فشاری سەربازی بە شێوەیەکی سەرەکی دەبێتە هۆی کوشتنی بارمتەکان و خستنە مەترسی سەربازەکانمان." 


کاریگەری و لێکەوتەکان: سوپای بڕیاری داوە ئەو سەربازە یەدەگانەی کە نامەکەیان واژوو کردووە لە خزمەتی سەربازی دوور بخرێنەوە. 

شەیری بکە لە: