ئێران: ڕۆژی شەممە دانووستانی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکادا دەبێت

شەیری بکە لە:
ئێران: ڕۆژی شەممە دانووستانی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکادا دەبێت

ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و ئێران

ئاڤا نیوز

 

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، فەرمان بە عێراقچی کراوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک وێنە لەگەڵ ئەندامانی شاندی دانووستاندنکاری ئەمریکادا بگرێت و دانووستانەکان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ دەبن، ئەمریکاش لەوبارەیەوە لێدوانی جیاوازی هەیە. 


وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی شەممە دانووستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە شانشینی عومان بەڕێوەبچێت، عەباس عێراقچی، سەرپەرشتیاری تیمی دانووستاندنکاری ئێرانییە و لەبارەی شێواز و ناوەڕۆکی بابەتەکانیشەوە ئاڕاستە کراون. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە، عێراقچی لەلایەن ئێرانەوە ئاگادارکراوەتەوە کە نابێت بەهیچ شێوەیەک وێنە لەگەڵ ستیڤن ویتکۆف، نێردراوی تایبەتی ئیدارەی ترەمپ و سەرۆکی تیمی دانووستانکاری ئەمەریکا بگرێت. 

 

لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ ڕایانگەیاندووە کە گفتوگۆگان بەشێوازی ڕاستەوخۆ دەبن، بەڵام بەرپرسانی ئێران ئەوە ڕەتدەکەنەوە و جەختیان لەوەکردووەتەوە کە گفتۆگان لەگەڵ شاندی ئەمریکا 'ناڕاستەوخۆ' دەبن. 


باکگراوند: پێشتر عەلی خامنەی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو، دانووستان لەگەڵ ئەمریکا ژیرانە و شەرەفمەندانە نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ