ڕاگەیێنراوی پارێزگای هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بازاڕی لەنگە و قەیسەرییان سووتاند
- کوردستان
- 1 تەممووز

بازاڕی قەیسەری. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بازاڕی قەیسەرییان سووتاندووە، پارێزگاری هەولێر ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئامانجیان بڕینی سەرچاوەی قووتی هاووڵاتیان بووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستگیرکردنی "تۆڕێکی پەکەکەی سێ کەسی"یان بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر، دهۆک و کەرکووک ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، چەندجارێک ئاگر لە بازاڕەکانی هەولێر، کەرکووک و دهۆک کەوتنەوە و لە هەر بازاڕێکدا سەدان دووکان سووتان.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: یەکێک لەو تاوانبارانە سەرپەشتیارى تاقمەکەیە بەناوى "هونەر فەخرەدین ئەحمەد" کارمەندی یەکەی حەفتایە و ئەوەی دیکەشیان "محەممەد نەجات حەسەن" ئەفسەری دژە تیرۆرە لە سلێمانی (CTG) و لەلایەن ڕاهێنەرانی چەکدارانی "پەکەکە" ڕاهێنانیان پێکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوانباران لە دانپێدانانەکانیان ئاشکرایان کردووە لە ویستوویانە وێڕاى سووتاندنی بازاڕەکانی لەنگە و قەیسەری، شوێنى دیکەى هەولێریش بسووتێنن، لەوانە (بازاڕى میللی، شوێنى بازرگانى، کێڵگەى کشتوکاڵى، پاڵاوگە و شوێنە گەشتیاریەکانى شەقڵاوە، سیروان مۆڵ و هێڵى گواستنەوەى کارەبا).
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی هەورامان پڕ لە چاڵ و تاسە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە